مۆرینیۆ ژمارەیەک یاریزان لە مانچستەر دەردەکات

harem

خۆزێ مۆرینیۆی راھێنەری یانەی مانچستەر یونایتد لەھەوڵ دایە بۆ ئەوەی ژمارەی یاریزانانی پێکھاتەی کەم بکاتەوە بۆ ٢٤ یاریزان، ئەمەش پێش ئەوەی یارییەکانی وەرزی نوێ دەست پێبکەن.

راپۆرتەکانی ھەواڵ بڵایانکردۆتەوە دیارترین ئەو یاریزانەی کە مۆرینیۆ دەیەوێت لە یانەکە دەری بکات باستیان شڤانشتاگەری یاریزانی ھێڵی ناوەندی یانەکەیە، ئەمەش بەھۆی ئەوەی تەمەنی ٣١ ساڵەو وەرزی رابردوو نەیتوانی ئاستی بەرز پێشکەش بکات.

بەپێی ھەواڵی رۆژنامەکانیش مۆرینیۆ دەیەوێت ھەر یەکە لە شڤاینی و یانوزای و پێرێراو مەکنیر لە ریزی یانەکە بڕۆن و جیمس ویلسۆن و ویل کین و تایلەر بلاکێت و جاکسۆن و منسا کە لە تیپی دووەمەوە سەرخراون بەخواستن ریزی یانەکە جێدەھێڵن.

مۆرینیۆ لە کەمپی مەشق و راھێنانی یانەکە لە چین بەو ٩ یاریزانەی راگەیاندوە بەدوای یانەی نوێدا بگەڕێن چونکە بەشێک نابن لە پلانەکانی بۆ وەرزی داھاتوو.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات