لە بۆردومانێکی ھاوپەیماناندا ئەمیرێکی بەناو ویلایەتی دیجلەو دەیان تیرۆریستی تر کوژران

chalack

لە بۆردوومانی ھاوپەیماناندا بۆ سەر ناحیەی گەیارە بە دەیان تیرۆریستی داعش کوژران کە یەکێکیان بەناو ئەمیری ویلایەتی دیجلەیە.
(نەجم جبوری) فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان کارگەیەکی داعشیان بۆ دروستکردنی بۆمب و مۆڵگەیەکی تیرۆریستان لە ناحیەی گەیارە بۆردوومانکردووە و بەھۆیەوە بەدەیان تیرۆریستی داعش کوژران کە یەکێکیان ئەمیری ویلایەتی دجلەیە بەناوی ” ھاشم حەسەن محەمەد”. ھەر لەو بۆردوومانەدا ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی داعش لەناوبراون.
لەلایەکی ترەوە ھێزە ئەمنییەکانی سەر بەفەرماندەیی ئۆپراسیۆنی نەینەوا گوندی “شیالە”یان لە نزیک قەزای مەخمور کۆنترۆڵ کردو لە شەڕو پێکدادانەکانی ئەو گوندە ١٢ تیرۆریستە کوژراون.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات