بۆ خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی بڕیارێکی نوێ دەدرێت

bozhin
بۆ خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی بڕیارێکی نوێ دەدرێت
بۆ خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی بڕیارێکی نوێ دەدرێت

بەبڕیاری وەزارەتی پەروەردە، ھەر خوێندکارێکی پۆلی ١٢ی ئامادەیی، ئەگەر لەدوو وانە دەرنەچووبێ، دەتوانێ بۆ ساڵی داھاتوو لەکاتی تاقیکردنەوەی دەرەکیدا، تەنھا لەو دوو وانەیە تاقیکردنەوە ئەنجام بدات.

نورەدین عوسمان، بەڕێوبەری تەکنیکی لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی،  راگەیاند: بۆ ئەمساڵی خوێندن، (سیستمی ١ بۆ ٢) پەیڕەو دەکرێت، کە تایبەتە بەو خوێندکارانەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی، کە لەدوو وانە کەوتوون.

روونیکردەوە، بەگوێرەی سیستمەکە، ھەر خوێندکارێکی ١٢ی ئامادەیی، ئەگەر لە دوو وانە دەرنەچووبێت، دەتوانێت بەشێوەی دەرەکی بۆ ساڵی داھاتوو تاقیکردنەوە لەو وانانەدا بکاتەوە، بەڵام ناتوانێت وەک خوێندکارێک دەوامی ئاسایی لە خوێندنگەکەیدا بکات.

نورەدین عوسمان ئاماژەی بەوەشکرد، خوێندکارانی کەوتوو لە دوو وانە، دەتوانن لە مانگی تشرینی یەکەمەوە، مامەڵە پێشکەش بکەن بەمەبەستی دووبارەکردنەوەی تاقیکردنەوەکان.

ئەم بڕیارە نوێیە لەکاتێکدایە، ساڵی پار تەنھا ئەو خوێندکارانەی لە یەک وانە کەوتبوون، بۆیان ھەبوو لەساڵی داھاتوو تاقیکردنەوە لەو وانەیەدا بکەنەوە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات