لەکوردستان ئەم نەخۆشیە بڵاودەبێتەوە
ژمارەیەک لەو میوانەی لەوەرزی ھاویندا پێدەگەن، توشی نەخۆشی بون، بەرپرسێکی کشتوکاڵییش ئاشکرایدەکات، ھۆکارەکەی بۆ بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماو زۆری ڕادەی شێ لەھەرێم بەتایبەت لەسنوری ئیدارەی گەرمیان دەگەڕێتەوە.
غازی ستار لێپرسراوی بەشی پاراستنی ڕوەک لەبەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کەلار ڕاگەیاند، “لەمانگی تەمموزو ئابدا کە گەرمترین مانگەکانی ساڵن، نەخۆشی ڕوەکی بڵاودەبێتەوە”.
وتیشی:”ئەو نەخۆشیەش کە بڵاودەبێتەوە، بەتایبەت توشی میوەکانی (شوتی و کاڵەک) دەبێت، ھاوڵاتیانیش گلەیی لەخراپی ئەو میوانە دەکەن کە لەناو بازاڕەکاندا ھەیە”.
سەبارەت بەوەش ئاخۆ وەکو لایەنی فەرمیی چیدەکەن بۆ ئەوەی جوتیاران زیانی زیاتریان بەرنەکەوێت، لێپرسراوەکەی پاراستنی ڕوەک ئاماژەی بەوەدا، “بەھۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانین یارمەتی جوتیاران بدەین و ناشتوانین قەرەبوی مادییان بۆ بکەینەوە”.
تعليقات
إرسال تعليق