زیاتر دوادەکەوێت موچەی کەسوکاری شەھیدان

bozhin
زیاتر دوادەکەوێت موچەی کەسوکاری شەھیدان

زیاتر دوادەکەوێت موچەی کەسوکاری شەھیدان

وەزارەتی شەھیدان و کاروباری ئەنفالکراوان لە ھەوڵەکانی بۆ دابەشکردنی موچەی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان لەوادەی خۆیدا، شکست دەھێنێت و وەزارەتی داراییش وەڵامی نوسراوەکانی ناداتەوە.

کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان کە لەلایەن بەرپرسانی حکومەتی ھەرێمەوە بە مایەی سەربەرزی و شانازی گەلەکەمان وەسفدەکرێن وبەڵێنیان پێدابوون چیتر موچەکانیان دوانەخرێت و ھەر ٣٠ رۆژ جارێک دابەشبکرێت، تائێستا ئەو بەڵێنە نەھاتۆتەدی و موچەی مانگی ئایاریان وەرنەگرتووە.

فوئاد عوسمان، وتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و کاروباری ئەنفالکراوان، ڕاگەیاند: مانگانەو بەبێ دواکەوتن لیستی موچەی کەسوکاری شەھیدانمان ئامادەکردووەو ڕەوانەی وەزارەتی داراییمان کردووە.

وتیشی:” دوای ئەوەی ھەوڵەکانمان سەری گرت بۆ بەدەرکردنی ئەو توێژە لەسیستمی پاشەکەوتکردنی موچە، سێ نوسراومان ئاراستەی وەزارەتی دارایی کرد، بۆئەوەی چیتر موچەکانیان دوا نەکەوێت و لەڕیزبەندی دابەشکردنی موچەدا ھاوشێوەی وەزارەتی پێشمەرگە پێشبخرێن، بەڵام تائێستا وەڵامی نوسراوەکانمان نەدراوەتەوە”.

بەپێی بڕیارێکی نھێنی حکومەتی ھەرێم، لەبەر ئەوەی موچەی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و خانەشینان بەر پاشەکەوتکردن نەکەوتووە، بۆیە دوو مانگ جارێک موچەیان پێدەدرێت، تائێستاش ئەو بڕیارە نھێنییە کاری پێدەکرێت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات