چەند نهێنییەک لەبارەی لەشی مرۆڤەوە دەخەینە ڕوو کە هەندێکیان دەبنە هۆی سەرسوڕمان
لەشی مرۆڤ لە چەند ئەندامێک پێک دێت کە هەریەک لەوانە لە چەند شانە و دەمارێک پێک دێن و دواتر ئەوانیش ورد دەبنەوە بۆ چەند خانەیەک، هەریەک لەو بەشانەی جەستە کار و ئەرکی تایبەتی خۆی هەیە بۆ پاراستنی تەندروستی مرۆڤ.
لەم بابەتەدا چەند زانیارییەک لەبارەی لەشی مرۆڤەوە دەخەینە ڕوو کە هەندێکیان دەبنە هۆی سەرسوڕمان.
- لووتی مرۆڤ توانای بیرهاتنەوەی پەنجا هەزار بۆنی جیاوازیی هەیە، واتە دەتوانێت پەنجا هەزار بۆنی جیاواز لێک جیابکاتەوە.
-
وەک چۆن مار کاژ فڕێدەدات، مرۆڤیش لە تەنیا یەک کاتژمێردا ٦٠٠ هەزار تەنۆلکە لە پێستی دەبێتەوە.
-
مرۆڤ بە منداڵی ژمارەی ئێسکەکانی زیاتر لە مرۆڤێکی پێگەیشتوون، ژمارەی ئێسکە زیادەکانی دەگاتە ٦٠ ئێسک.
-
مرۆڤێکی پێگەیشتوو سووڕی خوێن لە جەستەیدا نزیکەی ١٦٠ هەزار کیلۆمەتر درێژی هەیە.
-
بەهێزترین ماسولکەی جەستەی مرۆڤ ماسولکەی شەویلگەکانیەتی.
-
لووت و گوێ هەرگیز لە گەشە ناکەون، واتە مرۆڤ تا بەتەمەنتر بێ گوێ و لووتی گەورەتر دەبن.
-
هەروەک چۆن هەر مرۆڤێک پەنجە مۆرێکی تایبەتی خۆی هەیە، زمانی مرۆڤیش نەخشەیەکی جیاوازی لەسەرە.
-
کاتێک لە خەو هەڵدەستین مێشکی مرۆڤ بەشی هەڵکردنی گڵۆپێک کارەبا بەرهەمدەهێنێت.
-
مێشکی مرۆڤ توانای لێکجیاکردنەوەی ١٠ ملیۆن رەنگی جیاوازی هەیە.
-
گەر چاوی مرۆڤ کامێرای دیجیتاڵ بوایە، ٥٧٦ مێگاپێکسڵ دەبوو.
تعليقات
إرسال تعليق