زیانەکانی بۆیەکردنی قژ

bozhin
زیانەکانی بۆیەکردنی قژ

زیانەکانی بۆیەکردنی قژ

1-بەکارهێنانی بۆیەی قژ، بڕێکی زۆر ڕێژەی ئەمۆنیای تێدایە، کە هۆکاری سەرەکیە بۆ زیان گەیاندن بە قژ و سووتاندن و بژ بوونەوەی.

صبغ الشعر


2-گۆڕینی ڕەنگی سروشتی قژت، یەکێکە لە سەرەکیترین ئەو هۆکارانەی کە ڕەنگی سروشتی قژت دەخاتە مەترسەوە، بەهۆی پێکهاتەی کیمیایەوە.

صبغ الشعر


3-نەرم و سافی قژە سروشتیەکەت لەناودەبات، بەکارهێنانی بۆیە دەبێتە هۆی زبر بوون و سوتاندنی.

4-کاتێکی زۆر دەبات و پێویستی بە چەند هەنگاوێکی گونجاو و ڕێک هەیە، تا قژەکەت بپارێزیت و نەهێڵیت زیانی زۆر پێبگات.

5-کار و بەکار‌هێنانی ماددەیەکی زۆری دەوێت تا خانمان بگەن بەو ڕەنگەی خواستوویانە، بەتایبەت ڕەنگی زەرد و کاڵەکان.

6-هەرگیز بە یەکەمجار ناگەیت بەو ڕەنگەی داوات کردووە، ڕەنگە چەند جارێک بووێت و بەچەند هەنگاوێک کە زیانی زۆر بە قژت دەگەیەنێت بگەیت بەو ڕەنگەی دەتەوێت یان هەر نەبێت.

7-کەسایەتی هەمووان وایە بە تێپەڕینی کات خواست و ئارەزووەکانت دەگۆڕێت، هەر بۆیە کاتێک ڕەنگی قژت دەگۆڕیت لە ماوەیەکی کورتدا ئارەزووی ڕەنگێکی تر دەکەیت ڕادێیت بە زوو گۆڕینی ئەو ڕەنگە، ئەمەش زیانێکی گەورەیە بۆ قژەکەت.

صبغ الشعر


8-رەنگکردنی قژت بە بەردەوامی دەبێتە هۆی لەدەستدانی متمانە بە خودی خۆت، چونکە وەک بارێکی دەروونی وایە ڕەنگە بەدڵ نەبێت بەردەوام ڕەخنە لە ڕەنگەکەت بگریت و بیگۆڕیت.

هەر بۆیە ئەو خانمەی بڕیاریدا واز لە بۆیەکردنی قژ بهێنێت ناوی “میلۆدی ئەردۆگانە” جەخت لەوەدەکاتەوە کە بڕیاڕدانی هەمیشەی باشترە لە گۆڕینی بەردەوام، ئێستا تۆش بڕیاردەدەیت دوورکەویتەوە لە بەرکاهێنانی بۆیە یاخود نەخێر قورسە بڕیاردان لەسەر وازهێنان؟.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات