زانایان: دانیشتن لە ١٠ سەعات زیاتر لە رۆژێکدا نەخۆشی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە

chalack

زانایانی ئەمریکی ئاماژە بەوە دەدەن، مرۆڤێک ئاسایی دەتوانێت لە شەوو رۆژێکدا بۆ ماوەی ١٠ سەعات دابنیشێت، بەڵام ئەگەر ماوەکە لەوە زیاتر بوو، نەخۆشی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە.
تیمێکی زانایانی ھەردوو زانکۆی تەکساس و مینیوسوتاو کۆلێژی پزیشکی ویسکونسن، توێژینەوەیەکی فراوانیان ئەنجامداوە، گەیشتوون بەو دەرئەنجامەکەی کە شێوازی ژیانێکی سەقامگیر مەترسی نەخۆشی دڵی لێدەکرێت.
لەو تاقیکردنەوەیەدا ٧٢٠ ھەزار کەس کە تەمەنیان لەسەروو ١٨ ساڵەوە بووە، بەشداریان کردووە، ئەو کەسانە بۆماوەی ١١ ساڵ پشکنینی پزیشکیان بۆ ئەنجامدراوە، ٢٦ ھەزار کەسیان روبەرووی کێشەی دڵ بوونەتەوە.
توێژینەوەکە ئەوەی دەرخستووە کە، ئەوانەی کارەکانیان بەو جۆرەیە کە بۆماوەی ١٠ سەعات بەبێ جوڵە دەمێننەوە، ٨% زیاتر تووشی نەخۆشی دڵ دەبن، بەبەراورد بەوانەی کە کارەکانیان جوڵەی تێدایە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات