٧ رێگا بۆ نەهێشتنی ورگ

bozhin
٧ رێگا بۆ نەهێشتنی ورگ

٧ رێگا بۆ نەهێشتنی ورگ

ئەنجامدانی وەرزش بە تەنها بەس نییە بۆ سوتاندنی چەوری ورگ و چەوری جەستە.

گەر دەتەوێت چیتر ورگت نەمیێنێت و ببیتە خاوەنی لەشێکی رێک و جوان، پێویستە لەپاڵ ئەنجامدانی وەرزش گرنگی بە بەرنامەی خۆراکیت بدەیت.

ئەمانەی خوارەوە ٧ رێگای  ئاسانن بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشی لەشی خۆیان کەمبکەنەوە و چیتر ورگیان نەمێنێت.

١- بەردەوام بجوڵێ

راکردن بە خاوی (هەروەلە) یارمەتی سوتاندنی چەوری سەر ورگ و هەموو جەستە دەدات. لە راستیدا هەر شتێک ببێتە هۆی خێرالێدانی دڵ بۆ ماوەیەکی درێژ ئەوا دەبێت هۆی سوتاندنی چەوری، بۆ نموونە مەلە و پاسکیل لێخوڕین.

٢- پیش ئەنجامدانی یاری ورگ، جەستەت بکشێنە

لە کاتی ئەنجامدانی وەرزش واباشترە راستەوخۆ دەستنەکەیت بە ئەنجامدانی راهێنانەکانت، بەڵکو پێویستە سەرەتا ئەو راهێنانانە ئەنجام بدەیت کە دەبنە هۆی گەرمکردنی ماسوولکەکانت، وەک کشاندنی ماسولکەکان.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەر راهێنانی گەرمبوون نەکرێت، ئەوا لە کاتی راهێنانەکانی ورگدا جەستە زیاتر چەورییەکانی ناوچەی ران و پشت دەسووتێنێت وەک لە چەورییەکانی ورگ.

٣- بە باشی بخەوە

بە پیێ توێژینەوەیەکی زانستی دەرکەوتووە ئەو کەسانەی شەوانە ٦-٧ کاتژمێر دەخەون ورگیان کەمتر چەوری تێدا کۆدەبێتەوە لە چاو ئەو کەسانەی شەوان کەمتر لە ٥ کاتژمێر دەخەون.

٤- پرۆتینی باش بخۆ

بەشێک لە شارەزایانی بواری تەندرووستی پێیان وایە کە خواردنی پرۆتین رێگری دەکات لە درووستبوونی بەرگری دژی هۆرمۆنی ئینسولین. بە تێپەڕبوونی تەمەن جەستە بەرگری دژی ئینسولین پەیا دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی درووستبوونی چەوری ورگ، بەڵام پرۆتین رێگری لەم پرۆسەیە دەکات.

٦- نیگەران مەبە

هەموومان رووبەڕووی فشار و نیگەرانیی دەبینەوە لە ژیانماندا، بەڵام گرنگ ئەوەیە چۆن مامەڵە لەگەل ئەو فشارەدا دەکەین. هەوڵ بدە کاتێکی زیاتر لەگەل هاوڕێ و خێزانەکەتدا ئەنجام بدەیت بۆی لە فشاری دەروونی بەدوور بیت، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانی یۆگا ئەنجام بدەیت.

دوورخستنەوەی فشار زۆر گرنگە بۆ لەدەستدانی چەوری چونکە لە کاتی خەمخواردندا ئەو هۆرمۆنانە زیاتر دەردەرێن کە دەبنە هۆی قەڵەوبوون.

٦- سرکەی سێو بخۆ

لە توێژینەوەیەکی یابانیدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بۆ ماوەی ٨ هەفتە لەسەر یەک رۆژانە یەک کەوچکی چێشت سرکە دەخۆن، بە رێژەیەکی بەرچاو چەوری لە جەستەیاندا کەمدەبێتەوە.

٧- ئاوی زیاتر بخۆ

زانایان ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنەوەی ٨ پەرداخ ئاو لە رۆژێکدا دەبیتە هۆی خێراکردنی مێتابۆلیزمی جەستە و بەمەش جەستە چالاکتر دەبیت لە تواندنەوەی چەوری.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات