بۆ چارەسەرکردنی سوتاوی پێستت ئەم چارەسەرە سروشتیانە بەکاربھێنە

razz

سوتانی پەنجەی دەست و قاچ کە زیاتر توشی خانمی ماڵ دەبێت لە کاتی ئامادەکردنی خواردنەکان ھەندێک کات سوتاویەکە ئاسانە و سەڕای ئەوەش ئازارێکی زۆری لەگەڵدایە، و گرانە بتواندرێت بە کرێمی پزیشکی چارەسەر بکرێت،ئەمەش چوار چارەسەری ناوماڵە بۆ نەھێشتنی سوتاوی کە دەتواندرێت لە چارەسەرکردنی سوتاوی سادە یاخود ئاساندا بەکاربھێندرێت :
١-ئاوی سارد : سەرەڕای ئاسانی بیرۆکەکە بەڵام ئاوی سارد باشترین بیرۆکەیە بۆ ئەو پێستەی کە بەھۆی ئاوی گەرم یاخود زەیتی گەرمەوە دەسوتێت کە (کیسی ئاو) بڵق دروست دەبێت لەم کاتەشدا پێویستە بۆ ماوەی ١٠ خولەک دەستەکان بخرێتە ئاوی ساردەوە.
٢-ھەنجیری دڕکاوی: پێویستە گەڵاکەی لێبکرێتەوە و بدرێت لە گوشەر (عەسارە) پاشان ئاوەکەی دەدرێت لە شوێنی سوتاویەکە، ئەمەش بە یەکێک لە چارەسەرە زۆر باشەکان دادەندرێت و ھیچ شوێنێکی سوتاوی لەسەر پێست بەجێناھێڵێت.
٣-زەیتی گوێزی ھندی :یارمەتیدەرێکی خێرایە لە چارەسەرکردنی و خوران ناھێڵێت ، دەبێتە ھۆی دروست بوونی پێستێکی تازە.
٤-شیری ساردکراو :بە یەکێک لە چارەسەرە کاریگەرەکان دادەندرێت،و ھیچ کاریگەریەک لەسەر پێست بەجێناھێڵێت و چارەسەرێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی کەبەھۆی زەیتەوە دەستیان دەسوتێت،پێویستە پارچە لۆکەیەک بخرێتە ناو شیرە ساردکراوەکەوە و بۆ ماوەی ١٠ خولەک بدرێت لە پێست.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات