ئەمڕۆ یەك شەممە له‌ سلێمانى خۆپيشاندان ده‌ستيپێكرد

bozhin
ئەمڕۆ یەك شەممە له‌ سلێمانى خۆپيشاندان ده‌ستيپێكرد

ئەمڕۆ یەك شەممە له‌ سلێمانى خۆپيشاندان ده‌ستيپێكرد پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبەردەم بینایەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسەر دواکەوتنی مووچەکانیان خۆپیشاندان دەکەن و شەقامی سالمیان داخست.

لەبەیانی ئەمڕۆوە ٧/٣١ پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبەردەم بینایەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستیان بە خۆپیشاندان کردووەو تا ئێستا خۆپیشاندان بەردەوامەو شەقامی سەرەکی سلمیان بۆ ماوەیەک داخست.

ئەو پێشمەرگە دێرینانە کە لەم ساڵدا تەنها سێ مووچەیان وەرگرتووە، دوای بینینی بەرپرسانی یەکێتی دەکەن و خەرجکردنی مووچەکانیان.

بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە، كه‌سوكاری شه‌هیدان و كۆمەڵەی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و زینادانیانی سیاسی دەستیان بە خۆپیشاندان كرد و لە ئێستادا چونەتە بەردەم مەكتەبی سیاسی یەكێتی.

هەر یەكە لە كەسوكاری شەهیدان و كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و زیندانیانی سیاسی لە شاری سلێمانی شەقامی سالمیان گرتووە و ڕێگە بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێل نادەن بە هەردوو ئاراستە.

وتیشی: “ئێستا  ئەوان چونەتە بەردەم مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی و داوای مووچەكانیان دەكەن”.

ئەوان دەڵێن: “بە خوێن و خەباتی ئێمە ئەو حكومەتەی ئێستا دروست بووە، هەر ئێمەش پێشتر سەركردایەتی ئەوانەمان كردووە، بەڵام ئێستا مووچەی ئێمە  دابەش ناكەن و پاداشتمان نادەنەوە”.

دوای ئەوەی زیندانیانی سیاسی و كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و كەسوكاری شەهیدان لە بەردەم مەكتەبی سیاسی یەكێتی خۆپیشاندانیان كرد بۆ مووچەكانیان، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت، حكومەت جیاوازی دەكات.

شاڵاو عەلی عەسكەری، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی ڕایگەیاند، بەتەواوی پشتیوانییان دەكەین، چونكە ئەم ڕۆژە بە هەوڵ و ماندوبوونی ئەمان هاتۆتەبەرهەم، بۆیە ناكرێ لە ساڵێكدا سێ موچە وەربگرن.

وتیشی: “پێشمەرگە دێرینەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە پێچەوانەی ‌پێشمەرگە دێرینەكانی ئێرەوە، سێ موچەیان زیاتر وەرگرتووە، بۆیە ئەگەر یەك حكومەت بوونی هەیە، ناكرێ بەم شێوازە جیاوازی هەبێت”.

ڕاشیگەیاند، ئەم جیوازییە لە نێوان پێشمەرگەكانی پارتی و یەكێتی دەگەڕێتەوە بۆ كەمتەرخەمی مەكتەبی سیاسی وسەركردایەتی یەكێتی.

هەفتەی رابردووش هاوشێوەی ئەمرۆ پێشمەرگە دێرینەکان بەهەمان ئامانج خۆپیشاندانیان سازکرد.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات