harem
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
پارێزەرانی ئۆجالان داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن لێکۆڵینەوە لەسەر گۆشەگیری ئۆجالان لە دوورگەی ئیمراڵی و رێگرییەکان لە بینینی بکرێت.
پارێزەرانی”عەبدوڵا ئۆجالان”سەردانی نەتەوەیەکگرتووەکانیان کردوە و بەرەسمی داوایان کردوە لێکۆڵینەوە لەسەر گۆشەگیری ئۆجالان بکرێت لە دوورگەی ئیمراڵی، ئاماژەیان بۆئەوەشکردوە مافی سەردان و بینین و زانیاری دان بە پارێزەران و خێزانی ئۆجالان پێشێلکراوە.
ئەو پارێزەرانە داوای ئەوەشیان لە نەتەوەیەکگرتوەکان کردوە، وەفدێکی کۆمیتەی بەرگرتن لە ئەشکەنجە،سەردانی دوورگەی ئیمراڵی بکەن و رەوشی ئۆجالان بۆ رایگشتی بڵاوبکەنەوە. ھاوکات پارێزەرانی ئۆجالان داواینکردووە، کۆمەڵێک مەرجی یاسایی دابنرێت بۆ ئەوەی بە پێی یاسا ، پارێزەران و ئەندامانی خێزانەکەی ئاگاداری رەوشی ئۆجەلان بن لەناو زیندان.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق