razz
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی شاری مەنبەجدا زیاتر لە ٣ ھەزار کەس لە دەست تێرۆریستانی داعش رزگارکران .
ئاژانسی ھەواڵی ھاوار بڵاویکردۆتەوە ، دوای پێکدادنێکی توند لەگەڵ تێرۆریستانی داعشدا ، ھێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج لە بەری خۆرھەڵاتی شارەکە توانیویانە زیاتر لە ٣ ھەزار کەس رزگار بکەن کە زۆربەیان ژن و منداڵ و کەسانی بەتەمەن بوون ، بەپێی ووتەی سەرچاوەکیش لە ھێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج ھەڵمەتەکان بۆ رزگارکردنی سەرجەم ھاووڵاتیە مەدەنیەکانی ژێر دەستی تێرۆریستانی داعش لە شاری مەنبەجی باکوری سوریا بەردەوام دەبێت .
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق