helin
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
بەرەبەیانی ئەمرۆ ھێزەکانی پێشمەرگە پەلامارێکی شکستخواردووی داعشیان، بۆسەر کاریگەیەکی غازی لە باشوری کەرکوک پوچەڵکردەوە.
پەیامنیری کوردستان نیوز رایگەیاند : بەرەبەیانی ئەمرۆ ژمارەیەک چەکداری تیرۆریستانی داعش و چەند خۆکوژێک پەلاماری کارگەی غازی ناوچەیی (باجوان)نیان لە باشوری کەرکوک داوە.
بە ئامانجی تەقاندنەوە کارگەکە ، بەڵام ڕووبەڕبوونەوە لە نێوان تیرۆریستەکان و پۆلیسی نەوتی باکور کە ئەرکی پاراستنی کارگەکەیان لە ئەستۆیە ڕوویداوە .
دواتر ھێزەکانی پێشمەرگە بەدەم ڕووداوەکەوە رۆیشتوون و ، داعش ناچار کراوە پاشەکشێ بکات بێ ئەوەی ھیچ زیانێک بەر کارگەکە بکەوێت.
پەیامنیری کوردستان نیوز ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد لە پەلامارەکەدا لانی کەم ٤ کرێکاری کارگەکە گیانیان لە دەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق