bozhin
چۆن ژێر باڵەکانت سپی دەکەیتەوە
بەشێکی زۆری خانمان کێشەی ڕەشبوونی بن باڵەکانیان هەیە، بەهۆی لابردنی موو لەڕێگەی گوێزان یان کرێم و هەندێک پێکهاتەی ترەوە، کەوادەکات ڕەنگی پێستەکە تۆختر بێت لە ڕەنگە سروشتیەکەی خۆی.
هەندێک لە خانمان ئەم حاڵەتەیان پێ ناخۆشە و شەرمەزاردەبن و ناتوانن بەو هۆیەوە هەندێک جلوبەرگ بپۆشن، لەکاتێکدا چارەسەری ئاسانە و دەتوانیت لە ماڵەوە لەرێگەی ئەم پێکهاتەیەوە خۆت لەو کێشەیە ڕزگار بکەیت.
سۆدەی نان و کەمێک ئاو تێکەڵ بکە، تا دەبێتە هەویرێک، پاشان بیدە لە بن باڵت ڕۆژانە پێش خۆشتن، پاش ماوەیەک دەبینیت ئەنجامێکی باشی دەبێت.
سۆدەی نان جگە لە چارەسەر و سپیکردنەوەی ڕەشیەکانی بن باڵ، چارەسەری زیپکە ترشانی گەدە و سوتانەوەی دەکات.
تعليقات
إرسال تعليق