وينه ى ئه و مێروولەیەببينه کە هەنگوین بەرهەم دێنێت

bozhin
وينه ى ئه و مێروولەیەببينه کە هەنگوین بەرهەم دێنێت

وينه ى ئه و مێروولەیەببينه کە هەنگوین بەرهەم دێنێت مێروولەى هەنگوین یان مێرۆلەى مەنجەڵە هەنگوین ” Honeypot Ant ” لە بیابانە وشکەکانى ئەمریکا و چەند ناوچەیەکى ترى جیهاندا دەژین و بەسەرسوڕهێنەرترین مێروولە دادەنرێت کە دەتوانێت بڕێکى زۆر هەنگوینى تایبەت بەرهەم بێنێت.


هەرچەندە لە لە بیابان دەژى کەمترین بڕى ئاو و گژوگیاش بوونى هەیە کەچى ئەم مێروولەیە بەو بارانە و گژوگیا کەمە دەتوانێت برێکى زۆر هەنگوین بەرهەم بێنێت و قەبارەى هەنگوینەکە هێندەى دنکە ترێیەک دەبێت و لە سکیدا کۆ دەکاتەوە.


شایانى باسە ئەم هەنگوینە لە لایەن مێروەکانى ترەوە بەکار دێت و پاش ئەوەى سکى هەڵدەدڕن و یان لە دانیشتوانى بیابانەکانەوە وەک خواردن و چارەسەرى نەخۆشى بەکار دێت.


جێى وەبیرهێنانەوەیە ئەم مێرۆلەیە هەشت هێندەى خۆى هەنگوین لە سکیدا کۆ دەکاتەوە و پاش ئەوەى مێروولەکانى گژوگیایان دۆزیەوە ئەم مێرۆلەیە دەبەن بۆ ئەو شوێنە پاشان کە شیرەى گژوگیاکانى خوارد دەیهێنەوە بۆ شانشینەکەیان، بەمجۆرە هەنگوین کۆ دەکاتەوە و دواتر کە گەیشتە رادەى پێویست و لە کاتى پێویستدا سکى دەدڕن و هەنگوینەکەى دەخۆن.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات