موقتەدا سەدر بۆ ماوەی یەک مانگ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی لەسەرجەم ناوچەکانی عێراق راگرت

harem

موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر لەراگەیەنراوێکدا، بەشێوەیەکی کاتی و بۆ ماوەی ١ مانگ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەر بەرەوتەکەی لەسەرجەم ناوچەکانی عێراق راگرت. موقتەدا سەدر ھۆکاری راگرتنی خۆپیشاندانەکانی گەڕاندۆتەوە بۆ ئەوەی کە داواکاری چاکسازیی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی تەنھا داوای رەوتەکەی ئەوان نەبێت، و ھاوکات وەڵامی ئەو لایەنانەش دەدەنەوە کەدەڵێن خۆپیشاندانەکان لەلایەن سەدرییەکانەوە قۆرغ کراوە، ھەربۆیە ئەو ماوەیە دەدەنە ئەو لایەنانە کە ھەڵوێستی خۆیان بخەنەڕوو.

سەدر ئاشکرایکرد، راگرتنی خۆپیشاندانەکان بەو مانایە نایەت کەئەوان دەستبەرداری داواکارییەکانیان بن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەنەدەڵی عێراق، سوربوونی خۆشیان لەسەر ئەو پرسە راگەیاندووە.

ماوەی چەند مانگێکە لایەنگرانی سەدر رۆژانی ھەینی لە گۆڕەپانی تەحریری شاری بەغداد و چەند ناوچەیەکی تری عێراق دەڕژێنە سەر شەقامەکان، و داوای ئەنجامدانی چاکسازیی و رووبەڕوووبوونەوەی گەندەوڵی و پێکھێنانی حکومەتێکی تەکنۆکرات دەکەن لەعێراق.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات