لەبەر ئەم ھۆکارانە بەردەوام ھەست بە وشکبوونەوەی دەمت دەکەیت

razz

ھەندێک کەس دەناڵێنن بە دەست وشکبوونەوەی دەم یاخود جەستە یان کەمی شلەمەنی،بەتایبەتی لەکاتی گەرما بوون ، کۆمەڵێک ھۆکاری تەندروستی دەبێتە ھۆی وشکبوونەوەی دەم لەوانەش نەخۆشی شەکرە لە گرنگترین ھۆکارەکانیش بریتین لە :
١-دەرمان: کۆمەڵێک دەرمان ھۆکارە بۆ وشکبوونەوەی دەم وەکو دژە “ھستامین” بۆ چارەسەرکردنی سەرمابوون بەکاردێت،ھەروەھا دەرمانی چارەسەری نەخۆشی سکچون و توندی ماسولکەکان و دەرمانی “بارکنسون”.
٢-جگەرەکێشان:کێشانی جگەرە و خواردنەوەی کحول یەکێکی ترن لەم ھۆکارانە.
٣-جیوبی لوت: دەبێتە ھۆی گرانی ھەناسەدان و ھۆکارێکە بۆ لووت گیران و وشکبوونەوەی دەم.
٤-بەکارھێنانی چارەسەریەکانی نەخۆشی شێرپەنجە کە چارەسەری تیشک و کیمیایین.
٥-ھەروەھا نەخۆشی شەکرە و بەرزی پەستانی خوێن دو ھۆکاری ترن بۆ توشبوون بەم دۆخە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات