bozhin
فەيسبوک شێوازی چاتکردنی گۆڕی
لە نوێترين گۆڕانکاريياندا لە پێناو جوانتر و باشترکردنی تۆڕەکەيان، فەيسبوک شێوازی چاتکردن و گفتوگۆی لە رێگەی کۆمپيوتەرەوە گۆڕی.
بەپێی ئەو نوێکارييە بێت بۆ زۆرينەی بەکارهێنەرانی فەيسبوک لە جيهاندا چووە، بەشی مەسنجەرەکەی لە رێگەی کۆمپيوتەرەوە ديزاينەکەی گۆڕاوە.
وەک لەم وێنانەی سەرەوەدا ديارە، رەنگ و فۆنت و ديزاينی نامە گۆڕينەوە گۆڕاوە ئەمەش لەپێناو ئەوەدايە بەکارهێنەر لە فەيسبوک بێزار نەبێت و يەک شێواز بەبەردەوامی نەيەتە بەرچاوی.
وابڕيارە لە ئايندەيەکی نزيکدا، فەيسبوک چەندين تايبەتمەندی نوێ و خزمەتگوزاریی گرنگ بۆ ئاپەکانيان لەسەر سيتمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس زياد بکات، لەوانە دانانی ڤيديۆ لەبری وێنەی پڕۆفايل، هەروەها سەيرکردنی ڤيديۆ بەبێ هێڵی ئينتەرنێت بەڵام پێشتر دەبێت لە بەشێکدا پاشەکەوت کرابێت.
تعليقات
إرسال تعليق