هەنگاوەکانی ئامادەكردنی مەعكەرۆنی بە قیمە و شـەکـلەمە

bozhin
هەنگاوەکانی ئامادەكردنی مەعكەرۆنی بە قیمە و شـەکـلەمە

چۆنیەتی ئامادەكردنی مەعكەرۆنی بە قیمە و شـەکـلەمە

كەرەستەكان :
1-زەیت
2-دۆشاوی تەماتە
3-قیمە
4-خوێ
5-بەهارات
6-پیاز
7-كوپێك ئاو
8-مەعكەرۆنی
هەنگاوەكانی ئامادەكردن :
قیمە و پیازەكە سوربكەرەوە و خوێ و بیبەری تون و بەهاراتی پیادا بكە هەتا ئەو كاتەی ئامادە دەبێت و نیوكوپ ئاو و سێ بۆ چوار كەوچك دۆشاوی تێبكە و دواتر 350 گرام مەعكەرۆنی بۆ زیاد بكە بەڵام بەمەرجێك  مەعكەرۆنیەكەت نەكوڵاندبێت واتە زەردت نەكردبێت و ئەوەی دروستت كردوە بیخەرە ناو دەفرێكی تایبەت بە فڕنەوە و بیخەرە ناو فڕنەوە بۆ ماوەی 35 خولەك هەتا ئەو كاتەی ئامادە دەبێت .

شەکلەمە

دوو کوپ و نیـو ئارد
یەک کوپ شەکر
200 گرام کەرە
یەک ڤانێـلا
یەک پیکن پاودەر
چۆنێتی ئامادەکردنی:
سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵ بکە هەویرێکی نەرمت بۆ دروست دەبێت، پاشان هەویرەکە دەخەینە ساردکەرەوە بۆ ماوەی 20  خولەک.
دواتر هەویرەکە دەکەینە دوو بەشەوە بەشێکیان کاکاوی تێدەکەین،بە ئارەزووی خۆت بە نەخشێک دروستی بکە و بیخەرە ناو سینی فڕنی چەورکراو بەپلەی 180 بۆ ماوەی 10 خولەک.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات