بۆ یەکڕەنگی پێست سپێنەی ھێلکە خوێ و شیر بۆ پێستێکى پاک و جوان

bozhin
بۆ یەکڕەنگی پێست سپێنەی ھێلکە خوێ و شیر بۆ پێستێکى پاک و جوان

سپێنەی ھێلکە بۆ یەکڕەنگی پێست خوێ و شیر بۆ پێستێکى پاک و جوان
سپێنەی ھێلکە زۆر ھاوکارە لەتوندی پێست بەھۆی دەوڵەمەندییەکەی بەکانزا و پرۆتین و ڤیتامین و بەھۆی بوونی رێژەیەکی زۆر کەدەبێتە ھۆی بەھێزکردنی پێست و پاراستنی نەرمی و جوانییەکەی.
لەرووی زانستییەوە سەلمێنراوە کەسپێنەی ھێلکە دەبێتە ھۆی یەکڕەنگی پێست و جوانییەکەی ھاوکات گرفتی زیبکەی لاوێتی کەم دەکاتەوە و کونیلە فراوانەکان تەسک دەکاتەوە و گرفتی چرچ بونی دەوری چاو ناھێڵێ.
سپێنەی ھێلکە و کەوچکێک ھەنگوین و نیو مۆز تێکەڵ بکە وتەواو دابەشی بکە بەسەر پێستت و با نیو سەعات پێوەی بێت پاشان بەئاو ی ئاسایی دواتریش ئاوی سارد بیشۆ.
دەکرێ سپێنەی ھێلکە بەتەنیا یان لەگەڵ پێکھاتە گونجاوەکان تێکەڵ بکەیت کەرێک دەکەوێت لەگەڵ جۆری پێستت وەک ئەڤۆکادۆ و لیمۆ و ھەنگوین بۆ بەدەستھێنانی باشترین ئەنجام

هەمووان هەوڵى ئەوە دەدەن ببنە خاوەن پێستێکى جوان و پاک و بێ خەوش، خوێ و شیریش بە ئاسانترین بەرهەمەکانى جوانکارى دادەنرێن تا بگەیت بەو ڕووخسارەى دەتەوێت.
خوێ و شیر بریتییە لە گیراوەیەکى جوانکارى کە لەش ڕزگار دەکات لە چینى مردووى پێست و پیسى و پەڵە و پاک و نەرمى دەکاتەوە.
چۆنیەتى بەکارهێنان:
بە ئاوى گەرم خۆت بشۆ و ڕووخسارت بە سابوونى تایبەتت بشۆ.
کەمێک شیر و خوێ پێکەوە بدە لە لەش و بۆ ماوى ٥ خولەک بە شێوەى بازنەى مەساجى پێ بکە.
لەشت بە ئاو بشۆ.
دەکرێت ئاوى گوڵ بدەیت لە لەشت.
ئەگەر پێستت هەستیارە ئەوا زەیتى منداڵ بدە لە پێستت پێش بەکارهێنانى  شیر و خوێکە.
بۆ بەکارهێنانى بۆ ڕووخسار تێکەڵیان بکە لەگەڵ جێڵى تایبەتى ڕووخسار پاککردنەوەدا و بە نەرمى بۆ ٣ خولەک مەساجى ڕووخسارتى پێ بکە و دواتر بیشۆ.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات