bozhin
هیلاری بە توندی هێرش دەكاتە سەر ترامپ به‌فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا په‌سه‌ندكرد
هیلاری كلنتۆن ؛كاندیدی پارتی دیموكراتەكان؛ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بە توندی هێرش دەكاتە سەر ڕكارەبەكەی لە پارتی پارێزگاران دۆناڵد ترامپ و ڕایدەگەیەنێت، شیاو نیە بۆ مامەڵەكردن و دەستگرتن بەسەر چەكی ناوەكی.
هیلاری كلنتۆن لە میانی پێشكەشكردنی وتەیەك لە كۆنگرەی پارتەكەی لە شاری فیلادیلیفیا ڕایگەیاند، ئێمە لەجێگەی دروستكردنی دیوار، ئابوورییەكی بەهێز دروست دەكەین. ئێمە دەڵێین پێكەوە بەهێزین، نەك بڵێین بە تەنها من دەتوانم كێشەكان چارەسەر بكەم”.
وتیشی: “ترامپ بەو بیر‌و بۆچوونەیەوە ناتوانێت پۆستی فەرماندەی باڵا وەربگرێت، چونكە شیاو نیە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی چەكی ناوەكی”.
هیلاری جەختیشی كردەوە، كە بەڵێنەكانی ترامپ پوچن و هیچ پێشنیارێكی پێشكەش نەكردووە بۆ گۆڕانكاری بنەڕەتی و پێشی وابوو، كە “گومانم هەیە لەوەی ترامپ پیاوی كاربێت، چونكە زۆر پڕۆژەی ئابووری تووشی شكست بووە”.
هیلاری كلینتۆن، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌ك یه‌كه‌م ژن له مێژووی ئه‌و وڵاته كاندیدبوونی له‌سه‌ر پشكی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا په‌سه‌ند كرد و ره‌خنه‌ی تووندی له دۆناڵد ته‌ره‌مپ-ی ركابه‌ری گرت.
كلینۆن له كۆنگره‌ی دیموكراته‌كان وه‌ك كاندیدی ئه‌و حزبه بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مریكا كه بڕیاره 8ی نۆڤه‌مبه‌ر به‌ڕێوه‌بچێت كانديد كرا ئه‌ویش كاندیدبوونه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد.
له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا له‌و گۆنگره‌یه‌ك، كلینتۆن ره‌خنه‌ی تووندی له دۆناڵد ته‌ره‌مپ-ی ركابه‌ری گرت و رایگه‌یاند “ته‌ره‌مپ ده‌یه‌وێت له داهاتووی خۆمان بترسین و ناتوانین چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانمان بخه‌ینه ژێر ده‌ستی ته‌ره‌مپ-ه‌وه”.
خانمی پێشووتری ئه‌مریكا له نێو لایه‌نگرانی رایگه‌یاند “به دڵنیاییه‌كه‌ی زۆر و توانا به‌خۆبوونێكی بێسنووره‌وه كاندیدی بوونی خۆم په‌سه‌ند ده‌كه‌م” بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی. به‌مه‌ش ده‌بێت به‌یه‌كه‌م ژن له مێژووی سیاسی ئه‌مریكا كێبڕكێی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بكات.
كلینتۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه “ئه‌مریكییه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه و پێویستیان به‌سه‌ركردایه‌تییه‌كه له‌خۆبردوو هه‌یه”.
له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا له گه‌وره‌ترین ئاپۆڕای جه‌ماروی خۆیدا له ماوه‌ی 25 ساڵی رابردوو كلینتۆن به‌ڵێنیدا كه كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ هه‌مووان بێت.
هه‌روه‌ها به‌ڵینیدا كه ” له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان و هاوپه‌یمانییه‌كانی كاربكات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و كۆتایی پێهاتنیان”.
كلینتۆن روویه‌كی زیاتر دڵخۆشكه‌ری وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شكرد به به‌راورد به ته‌ره‌مپ كه هه‌فته‌ی رابردوو له كۆنگره‌ی دیموكراته‌كان رایگه‌یاندبوو “ئێمه ئاگادارین له‌وه‌ی چی رووبه‌ڕووی وڵاته‌كه‌مان ده‌بێته‌وه و لێی ناترسین”.
تعليقات
إرسال تعليق