bozhin
نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی رووبەڕووی تۆماس بیردیچی چیکی بوویەوە
لەمیانی یارییەکانی تێنسی سەر زەوی و لە قۆناغی هەشتی پاڵەوانێتی تۆرۆنتۆ، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی رووبەڕووی تۆماس بیردیچی چیکی بوویەوە.
لەکۆمەڵەی یەکەمدا تۆماس بیردیچ چەند جارێک کێشەی بۆ جۆکۆڤیچ دروست کرد، بەڵام لە کۆتاییدا جۆکۆ ئەو کۆمەڵەیەی بە ئەنجامی 7-6 کۆتایی پێهێنا.
لەکۆمەڵەی دووەمدا جۆکۆڤیچ توانی لیدانی بیردیچ بشکێنێت و ئەو کۆمەڵەیەش بە ئەنجامی 6-4 بباتەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی 4 و لەو قۆناغەدا رووبەڕووی گایل مۆنفیسی فەڕەنسی دەبێتەوە.
لەهەمان قۆناغدا ستانیسلاس واورینکای سویسری رووبەڕووی کیڤن ئەندرۆسنی ئەفریقی بوویەوە، لە ئەنجامدا یارییەکەی زۆر بە ئاسانی بردەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێ وەڵام و خۆی گەیاندە قۆناغی 4 و لەو قۆناغەدا رووبەڕووی کی نیشیکوری ژاپۆنی دەبێتەوە.
تعليقات
إرسال تعليق