له كارتی نیشتمانییه‌وه بۆ هاوڵاتیان ئاگادارییه‌ك فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتمانی له سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له‌كاتی سه‌ردانی كردنیان بۆ ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانی هه‌وڵ بده‌ن عه‌ده‌سه‌ی چاو به‌كار نه‌هێنن، چونكه كێشه بۆ ئامێره‌كانی (ریكۆرد كردنی چاو) دروست ده‌كات.
له ئاگادارییه‌كی فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتمانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی سلێمانی داوا له هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین له كاتی سه‌ردان كردنیان بۆ كارتی نیشتمانی
عه‌ده‌سه‌ی چاو به كار نه‌هێنن.
له باره‌ی هۆكاری به‌كارنه‌هێنانی عه‌ده‌سه‌ی چاوه‌وه ده‌ڵێت: “له به‌ر ئه‌وه‌ی ئامێره‌كانی تایبه‌ت به (ریكۆرد كردنی چاو) ناتوانێت ئه‌نجامه‌كه‌ی بدوزێته‌وه ناچێته سیسته‌مه‌كه‌وه، بۆیه به كار هێنانی عه‌ده‌سه‌ی چاو به هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگه‌پێ نه‌دراوه داوا كارین به كاری مه‌هێنن”.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانی ده‌ستیپێكردووه، كارته‌كه جێگه‌ی ره‌گه‌زنامه‌و پێناسی باری شارستانی و كارتی زانیاری ده‌گرێته‌وه.
تعليقات
إرسال تعليق