خانمان بەیەکجاری لە موی پێست خۆت ڕزگار بكه موی پێست یەکێکە لە کێشە بێزارکەرەکان لای خانمان، بەهۆی ئەوەی دەبێت بەردەوام پێوەی سەرقاڵبن و لایبەرن بەتایبەتی موی ڕوخسار، خه‌ونی هه‌مووخانمێکیش ئه‌وه‌یە كه رۆژێك له رۆژان به‌یه‌كجاری رزگاری بێت له مووی روخساری بەبێ بەکارهێنانی لەیزەر، چونکە تێچوونێکی زۆری دەوێت و ڕەنگە زیانیشی هەبێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و خانمانەی موویان زۆره و به‌هێزه و ئه‌ستوره.
چارەسەری ئەم کێشەیە ئاسانە و دەتوانیت لە ماڵەوە ئەم ئاوێتەیە به‌كاربهێنیت و بیدەیت لە پێستی ڕووخسارت و ئەو ئاستانەی مووی زۆری پێوەیە، تا وردە وردە کەمی بکاتەوە.
پێكهاته‌كان:
10 ملم شه‌ربه‌تی لیمۆ
40 ملم هه‌نگوین
لۆكه
ده‌فرێك
چۆنێتی ئاماده‌كردنی:
هه‌نگوین و شه‌ربه‌تی لیمۆكه تێكه‌ڵ بكه له ده‌فرێكدا و به پارچه لۆكه‌كه ئه‌م ئاوێته‌یه بده له روخسارت و ئه‌و جێگه‌یه‌ی ده‌ته‌وێت مووی كه‌م بێته‌وه، به‌لاَم به ئارامی لۆكه‌كه‌ی پێدا بهێنه و بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك پێویسته پێوه‌ی بمێنێته‌وه، دواتر به ئاوێكی مامناوه‌ند بیشۆ، ئه‌م كرداره هه‌فته‌ی دووجار دووباره بكه‌ره‌وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته یان زیاتر ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌خێرای ده‌بینیت. لابردنی م‌و یەکێکە لەو کارانەی کە خانمان دەبێت بەردەوام یاخود زوو زوو ئەنجامی بدەن، ڕەنگە یەکێکە بێت لە کێشە بێزارکەرەکان و کاتێکی زۆری بووێت، بەڵام بێگومان چەند ڕێگایەک هەیە بۆ ئەوەی ئاسانکاری بکەیت لە کاتی مولابردندا.
سکراب رێگایەکی نوێیە و دەتوانیت لەدوای لابردنی م‌و ئەنجامی بدەیت بۆ پێستەکە، کە دەبێتە هۆی وەستانی گەشەی مووەکە و خاوبوونەوەی.
1-کاتێک گوێزان بەکاردەهێنیت بۆ لابردنی موو، زەیتی منداڵ بەکاربهێنە، چونکە دەبێتە هۆی بریقەدارکردنی پێستەکە و گەشانەوەی.
2-ئەگەر لەکاتی م‌و لابردندا پێستەکەت سور بۆوە، چارەسەرەکەی ئاسانە ئاو و شیر تێکەڵ بکە و بیدە لە پێستەکەت بۆ ماوەیەک.
3-بۆ پاراستنی بریقە و گەشاوەی پێست لەکاتی لابردنی مودا، ئەوا سکرابی بۆ ئەنجامبدە، کە بریتیە لە تێکەڵکردنی چەند دڵۆپێک زەیتی زەیتون و کەوچکێک شەکر، کەهۆکارێکە بۆ نوێکردنەوەی پێستە مردووەکە.
4-لەبری بەکارهێنانی سابون و پاکەرەوەی لابردنی م‌و، لە ماڵەوە بەدەستی خۆت ئەم ئاوێتەیە دروست بکە و بەکاریبهێنە، کە پێکهاتووە لە زەیتی گوێزی هیندی و کەرەی شیا کە کەرەیەکی تایبەتیە و لە ڕووەک دروست دەکرێت پێی دەوترێت شیا، لە تاوەیەکدا بیتوێنەرەوە و دوای تێکەڵکردنی پاشان بیخەرە ساردکەرەوە تاتەواو توند دەبێتەوە و لەکاتی پێویستدا بەکاریبهێنە.
تعليقات
إرسال تعليق