ریال مەدرید نزیکە لە واژووکردنی یەکەم گرێبەست

bozhin
ریال مەدرید نزیکە لە واژووکردنی یەکەم گرێبەست

ریال مەدرید نزیکە لە واژووکردنی یەکەم گرێبەست

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نزیکە لە واژووکردنی یەکەم گرێبەستی ئەمساڵ و رۆژنامەکان رایانگەیاندووە، موسا سیسۆکۆی یاریزانی یانەی نیوکاسڵ چەند هەنگاوێکی کەم لە یانە سپی پۆشەکەوە دوورە.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە هەردوو یانەی ریال مەدرید و نیوکاسڵ لەسەر گواستنەوەی موسا سیسکۆی یاریزانی یانە ئینگلیزییەکە رێککەوتوون و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو یاریزانە بە فەرمی دەبێتە یاریزانی ریال مەدرید.
لۆس گالاکتیکۆس لەم وەرزەدا جگە لە گەڕانەوەی مۆراتا بۆ یانەکەی، هیچ گرێبەستێکی دیکەی واژوونەکردووە، لەئەگەری هاتنی موسا، یانەکە یەکەم گرێبەستی ئەمساڵی واژوودەکات، هاوکات گرێبەستەکەی یاریزانە 26 ساڵییەکە بۆ ماوەی چوار وەرز دەبێت و نرخی گرێبەستەکەشی 30  ملیۆن پاوەندە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات