لە چالاکییەکی گەریلاکانی ھەپەگەدا لەناوچەی شەمزینان ٩ سەربازی تورکیا کوژران

chalack

لە چالاکییەکدا گەریلاکانی ھێزی پاراستنی گەل “ھەپەگە” لە ناوچەی شەمزینان ٩ سەربازی تورکیایان کوشت.
لە دیمەنێکی ڤیدیۆییدا کە “گەریلا تیڤی” بڵاویکردۆتەوە، گەریلاکانی ھەپەگە لە ناوچەی “شەمزینان”ی باکوری کوردستان لە رێی بۆمبێکەوە لەسەر رێگای سەربازگەی “بەزەڵ” ئۆتۆمبیلێکی سەربازییان تەقاندەوەو بەو ھۆیەشەوە ٩ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
پێشتریش ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی “ھەپەگە” لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردبوو، لەنێوان گوندەکانی “سرنوس و دێرەبان” چالاکییەکیان ئەنجامداوەو لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تەقێنراوەتەوەو ٩سەرباز کوژران.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات