جموجۆڵی گەشتیاری لە تورکیا بەرێژەی لەسەدا ٤٠ کەمی کردووە

harem

بەپێی چەند داتایەکی رەسمی کە رۆژی ٥ شەممە بڵاوکراونەتەوە، ژمارەی ئەو گەشتیارە بیانیانەی لە مانگی حوزەیراندا سەردانی تورکیایان کردووە، بەرێژەی لەسەدا ٤٠ کەمی کردووەو ئەوەش زۆرترین دابەزینە لە رێژەی ئەو گەشتیارانەدا کە سەردانی تورکیایان کردووە لەماوەی ٢٢ ساڵی رابردودا، بەتایبەت دوای سەرھەڵدانی گرژی وئاڵۆزی لەنیوان تورکیاو روسیا و ئەو زنجیرە تەقینەوانەی کە لەو وڵاتەدا رویاندا.

ئەو داتایانە کاریگەریی خراپیان لەسەر ئابوریی ئەو وڵاتە دەبێت ، بەتایبەت کە وەبەرھێنەران بەئاگاوە مامەڵە لەگەڵ پێشھاتە سیاسی و ئەمنیەکانی ئەو وڵاتەدا دەکەن.پسپۆرانی بوارەکە پێشبینیی دەکەن ئابوریی تورکیا کە یەکێک بوو لە ئابوریە گەشە سەندوەکان لە ناوچەکەدا ، بەکاریگەریی کودەتا سەربازیەکەی ناوەڕاستی ئەم مانگە پاشەکشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت،پسپۆرانی بوارەکە پێشبینیشیان کردووە داھاتی کەرتی گەشتیاری لەمساڵدا بەرێژەی لەسەدا ٢٥ دابەزین بەخۆیەوە ببینێت و ئەوەش زیانی ٨٠ ملیار دۆلار بە ئابوریی ئەو وڵاتە دەگەیەنێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات