بزانه دەستکاریی لەپاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران دەكرێت؟

bozhin
بزانه دەستکاریی لەپاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران دەكرێت؟

دەستکاریی لەپاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرا دەكرێت.

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان زانیاریی نوێ لەبارەی دابینکردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریکاوە ئاشکرادەکات، ڕونکردنەوەش لەبارەی گۆڕانکارییکردن لەبڕی  پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران بەھۆی تەرخانکردنی ئەو بودجەیە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەدات.

لەئێستادا باس لەوەدەکرێت، بەھۆی دابینکردنی موچەی وەزاکرەتی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریکاو گەڕانەوەی بودجەی وەزارەتی پێشمەرگە، دەستکاریی لەپاشەکەوتی موچەی فەرمانبەراندا دەرێت.

ئاری ھەرسین سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە تایبەتە بەدابینکردنی بودجەی وەزارەتی پێشمەرگە.

وتیشی:”ئەو بڕە پارەیەی کە لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە دابیندەکرێت، تاییەتە بەوەزارەتی پێشمەرگەو دابینکردنی پێداویستی و نەسریەی وەزارەتی پێشمەرگە”.

ئەوەشیخستەڕوو، تائێستا نازانرێت کە ئاخۆ بەرنامەی ئەنجومەنی وەزیران چۆن دەبێت، “بەڵام دابینکردنی ئەو موچەیە ھەرچۆنێک بێت، ئەرکی سەرشانی حکومەت ئاسانتر دەکات، بەڵام بەدوریدەزانم دابینکردنی ئەو بودجەیە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە ببێتە ھۆی گۆڕانکاریکردن لەپاشەکەوتی موچە”.

ئاری ھەرسین تەئکیدیکردەوە، وەزارەتی پێشمەرگە پێویستی بەنەسریەو بڕە پارەیەک ھەیە بۆ دابینکردنی پێداویستیەکان، وەکو ئەو وتی:”دەتوانرێت  تەنھا پێداویستی و نەسریەی وەزارەتی پێشمەرگە پڕبکاتەوە”.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات