وينه ى ئه م كوره كورده هەمووانی توشی شۆك کرد له پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئه م پیاوه

bozhin
وينه ى ئه م كوره كورده هەمووانی توشی شۆك کرد له پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئه م پیاوه

وينه ى ئه م كوره كورده هەمووانی توشی شۆك کرد له پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئه م پیاوه پۆپ ستاری جیهانی و هونەرمەندی بەناوبانگ (ریکی مارتن) هەمووانی توشی سەرسوڕمان کرد بە پەیوەندییە سۆزدارییە نوێیەکەی لەگەڵ هونەرمەندێکی نیگارکێشی ڕۆژئاوایی کوردستان بەناوی جوان یوسف.

ریکی مارتن یەکێکە لە گورانیبێژە بەناوبانگەکانی جیهانە، کە چەندین جار و بەشێوەی راستەخۆ و لەبەرنامە تیڤیەکاندا دانپێدانانی کردووە کە هاورگەزبازە و لەماوەی ڕابردوشدا لە پەیوەندی سۆزداریدا بوو لەگەڵ ڕاهێنەری یۆگا (کارلوس گوزنزالز) ، بەڵام دواتر جیابوونەوە، لەسەرەتایی ساڵی 2016دا کەوتە پەیوەندییەکی سۆزداری لەگەڵ نیگارکێشی بەناوبانگی سویدی جوان یوسف کە بە ڕەچەڵەک کوردی ڕۆژئاوایی کوردستانە.

بەشێکی زۆری میدیای عەرەبی و جیهانییەکان هەواڵی پەیوەندییە سۆزدارییەکەی جوان و ریکی مارتنیان بڵاوکردوەتەوە، هاوکات ئەم دوو هونەرمەندەش بەردەوام لە پەڕەکانیاندا لە ئینستاگرام ساتە ڕۆمانسییەکانیان پێکەوە بڵاودەکەنەوە، و دوای بەیاسا کردنی هاوسەرگیری هاورەگەزان لە ئەمریکا هەوادارەکانیان چاوەرێی هاوسەرگیری ئەم دوو هونەرمەندە دەکەن.

جوان یوسف لە خانەوادەیێکی کوردی ڕۆژئاوایی کوردستانە و لە ساڵی 1984 لە سوید لەدایک بووە، بەشی نیگارکێشی خوێندوە دواتر لە ساڵی 2011 ماستەر لە هونەرە جوانەکاندا وەردەگرێت لە زانکۆیەکی لەندەن، و خاوەن چەندین پێشانگا و خەڵاتە لە بواری نیگارکێشیدا،لە 2016 لە کۆنگرەیێکدا ریکی مارتن دەناسێت و دواتر پەیوەندییەکەیان ئاشکرا دەکەن.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات