وينه ى ئەو ئافرەتە ئێرانییەی كه به جوانترین ئافرەتی گەردوون دانراوە نوێیترين وينه كانى بڵاو كرده وه

bozhin
وينه ى ئەو ئافرەتە ئێرانییەی كه به جوانترین ئافرەتی گەردوون دانراوە نوێیترين وينه كانى بڵاو كرده وه
وينه ى ئەو ئافرەتە ئێرانییەی كه به جوانترین ئافرەتی گەردوون دانراوە نوێیترين وينه كانى بڵاو كرده وه ئەو ئافرەتە ئێرانییەی كە بە جوانترین ئافرەتی گەردوون ناسراوە و لە ئەمەریكا دەژی، جارێكی تر هەندێ وێنەی بڵاو بووەوە لەوكاتەی خەریكی پۆشینی كۆمەڵێك كراسی نوێی دیزاینەری ئەمەریكی “مایكل كۆستیلۆ”یە.
ماهلاغا جابری لەلایەن شارەزایانی بواری جوانی و گەنجانی دنیاوە بە جوانترین ئافرەتی گەردوون دانراوە و ئەوان دەڵێن، جابری چاوی شاجوانی هیند ئاشووریا و لێوی ئەستێرەی هۆڵیوود ئەنجلینا جولی و رووخساری ئەستێرەی لبنانی هەیفا وەهبی و جوانییەكانی هەرسێكیان لە رووخساری مەعلاغا جابری كۆ كراوەتەوە، جابری دانیشتووی ئەمەریكایە و خەریكی كاری نمایشی جلوبەرگە و لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بە ملیۆنان هەواداری هەیە و هەمووان سەرسامیی خۆیان بۆ جوانییەكەی دەردەبڕن.
لەوكاتەی دیزاینەری بواری جلوبەرگ “مایكل كوستیلۆ” چەند جۆرە دیزاینێكی نوێ و ناوازەی هێنایە بەرهەم و لە رێوڕەسمێكدا ئەو جلە نوێیانە لەلایەن مەعلاغا جابرییەوە نمایش كران، سەرنجی ئامادەبووانی بەلای خۆیەوە راكێشا و گرنگترین وێنەكانیشی ئەو رێوڕەسمە و نوێترین وێنە ورووژێنەرەكانی جابری، لە شەش مانگی رابردوو بریتین لەمانەی خوارەوە:

 



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات