گوشراوی پڕتەقاڵ و سێو لە كۆلا مەترسیدارترن

bozhin
گوشراوی پڕتەقاڵ و سێو لە كۆلا مەترسیدارترن

گوشراوی پڕتەقاڵ و سێو لە كۆلا مەترسیدارترن

زۆر كەس هەوڵ دەدەن كۆلا و خواردنەوە گازییەكانی تر نەخۆنەوە، لە بری ئەوە شەربەتی گوشراوی پڕتەقاڵ یان سێو بخۆنەوە، چونكە پێشتر كۆمەڵێك زانیارییان لە بارەی زیانەكانی كۆلا خوێندووەتەوە و بە خواردنەوەیەكی مەترسیداری دەزانن، بەڵام لە نوێترین توێژینەوەدا دەركەوتووە كە گوشراوی پڕتەقاڵ و سێو لە كۆلا مەترسیدارترن
پڕتەقاڵ و سێو، وەك زۆربەی میوە جۆراوجۆرەكانی تر، كۆمەڵێك سوودی زۆر گرنگ لەخۆ دەگرن، كە دەبنە چارەسەر بۆ زۆر نەخۆشی و پێدانی وزەی پێویست بە لەشی مرۆڤ و بەهێزكردنی بەرگری، بەڵام ئەوە بۆ حاڵەتێكە ئەگەر بە شێوەیەكی ئاسایی بیانخۆن، بەڵام ئەو كاتەی بە شێوەی گوشراوی و شەربەت بخورێنەوە، ئەوا زیانی زۆریان هەیە، بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشیی شەكرەیان هەیە
توێژەران لە ئەنجامی توێژینەوەكانیان، بۆیان دەركەوتووە خواردنەوەی پەرداخێك شەربەتی گوشراوی سێو، هاوشێوەی خواردنی بڕی ٣٩گم شەكر وایە، كە ئەمەش بە نزیكەیی دەكاتە ئەوەی كەسێك هەڵستێت بە خواردنی هەشت كەوچك شەكر بە خێرایی و بە دوای یەكدا، لە كاتێكدا پەرداخێك كۆلا یان خواردنەوە گازییەكان بڕی ٣٣گم شەكر لەخۆ دەگرێت، كە یەكسانە بە خواردنی نزیكەی ٦.٦ كەوچك شەكر.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات