بەهۆی بۆردومانی چەکدارانی داعشەوە بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە فەرماندەیەکی پێشمەرگە بە پلەی عەقیدو ئەفسەرێکی پێشمەرگەش شەهید بوون.
چەکدارانی داعش لەمیحوری خازر لە رێگای هاوەنەوە هێرشدەکەنە سەر پێشمەرگەو فەرماندەیەک بەناوی عەقید لوقمان محەمەدو ئەفسەرێک بەناوی ملازم دوو کە هەردووکیان سەر بە هێزەکانی زێرەڤانین شەهیدبوون.
بۆردومانەکەی داعش ئێوارەی ئەمڕۆ بووە لە کاتژمێر شەشی ئێوارەوەو جگە لەوو دوو شەهیدە ٧ پێشمەرگەی تریش بریندار بوون.
هێزەکانی پێشمەرگە لە رێگای تۆپ و مووشەکەوە بەتوندی وەلآمی هێرشەکانی داعشیان دایەوە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش له میحوه‌ری گوێر هاوه‌نبارانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كرد و له قه‌ره‌ته‌په‌ش هێرشیان كردۆته سه‌ر گوندێك.
سه‌عات (6:30)ـی ئه‌م ئێواره‌یه، چه‌كدارانی داعش سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له گوندی موفتی له میحوه‌ری گوێر هاوه‌نباران كرد، به‌و هۆیه‌وه (2) پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و (7) پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش بریندار بوون، برینداره‌كان برينه‌كانیان سووكه و باری ته‌ندروستییان جێگیره.
سه‌عات (10)ـی ئه‌مشه‌ویش، نزیكی (20) چه‌كداری داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر گوندی سعێدات (4 كیلۆمه‌تر باشوری قه‌ره‌ته‌په) و دانیشتووانی گونده‌كه‌ش له‌گه‌ڵیان به‌شه‌ڕ هاتوون تا ئه‌و كاته‌ی هێزێكی پۆلیس گه‌شتوونه‌ته گونده‌كه و چه‌كداره‌كانی داعش پاشه‌كشێیان پێكراوه.
له‌و شه‌ڕه‌شدا دوو هاوڵاتی دانیشتووی ئه‌و گونده بریندار بوون و گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار.
عەقید لوقمان چەمچەماڵی، یەکێک لە شەهیدانی ئەم ئێوارەیەی پێشمەرگە
تعليقات
إرسال تعليق