سەرۆكى هەرێم پێویستە كۆتایی بە خوێنڕشتنی نێوان كورد و تورك بهێنرێت

bozhin
سەرۆكى هەرێم پێویستە كۆتایی بە خوێنڕشتنی نێوان كورد و تورك بهێنرێت
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كە ویلایەتەكەی ناكۆكی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، دەڵێت “پێویستە كۆتایی بە خوێنڕشتنی نێوان كورد و تورك بهێنرێت”.
لەڕاگەیەنراوێكدا سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت ڕۆژی پێنج شەممە 28ی تەموزی 2016، لە سەلاحەدین مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندی هەڵبژێردراوی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان باكوور بە سەرۆكایەتی سەرتاج بوجاق سەرۆكی ئەو حزبە كرد و لەگەڵیاندا كۆبۆوە.
بارزانی رایگەیاند “گەلی كوردستان هەمیشە بەشێك بووە لە چارەسەر و ئاشتی دەوێت و نیگەرانیی خۆیشی لە بارودۆخی نالەباری هاووڵاتیانی كورد لە توركیا نیشاندا و وێڕای ئاماژەدان بە خەباتی ئاشتیانە بە پێویستی زانی كە كۆتایی بە خوێنڕشتنی نێوان كورد و تورك بهێنرێت”.
وتیشی “ڕێگەی ڕاست تەنیا ئاشتی و پێكەوەژیانە و پێویستە هەموو لایەك خۆیان لە گرژی و توندوتیژی دوور بكەنەوە”.
بارزانی “پیرۆزبایی بەستنی كۆنگرەی یانزەهەمی پارتی دیموكراتی كوردستان باكوور كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و ئومێدی ئەوەی خواست كۆنگرەكەیان ببێتە هەوێنی سەركەوتن لە بەرنامەكانیان و كاركردن بۆ خەباتی سیاسی و یاسایی و قووڵكردنەوەی پێكەوەژیان و میانڕۆیی و دیموكراسی و پشتیوانیی خۆیشی بۆ خەباتی نەتەوەیی و ئاشتیانەی لایەنە كوردییەكانی توركیا دووپاتكردەوە”.
بارزانی “داوای یەكگرتن و لەیەكترنزیكبوونەوەی هێزە نەتەوەیی و دیموكراتەكانی باكووری كرد و داوای كرد كە پشتیوانی یەكتر بن و كاری هاوبەش و هەماهەنگیان لەگەڵ یەكتردا هەبێت”.
هەروەها جەختیشی لەوە كردەوە “گەلی كوردستان هەمیشە بەشێك بووە لە چارەسەر و ئاشتی دەوێت و نیگەرانیی خۆیشی لە بارودۆخی نالەباری هاووڵاتیانی كورد لە توركیا نیشاندا و وێڕای ئاماژەدان بە خەباتی ئاشتیانە بە پێویستی زانی كە كۆتایی بە خوێنڕشتنی نێوان كورد و تورك بهێنرێت چونكە ڕێگەی ڕاست تەنیا ئاشتی و پێكەوەژیانە و پێویستە هەموو لایەك خۆیان لە گرژی و توندوتیژی دوور بكەنەوە”.
لەبارەی بارودۆخی سیاسیی توركیاش بارزانی “ئەوەی دووپاتكردەوە كە لەدژی هەموو هەوڵێكی كۆدەتا و سەربازین بۆ لابردن و حكوومەتێكی شەرعی كە هاووڵاتیان دەنگیان پێ داوە”.
ڕاگەیەنراوەكە دەڵێت: شاندی میوانیش سوپاسی پشتگیری و هەڵوێستی سەرۆك بارزانیان كرد و ڕایەنگەیاند لەسەر پڕەنسیپە ئاشتیخواز و نەتەوەییەكانی ڕێبازی بارزانیی نەمر بەردەوام دەبن چونكە بەدیهێنەری ئاشتی و سەقامگیری و پێكەوەژیانە. هەروەها سوپاسی ڕێنمای و ئامۆژگارییەكانی سەرۆك بارزانیان كرد و پێزانینیان بۆ خەمخۆریی سەرۆك بارزانی هەبوو بۆ دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان لە پارچەكانی تر.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات