بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەڵمانیا سەرۆک وەزیرانی باڤاریا داوای گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنیی توند دژی کۆچبەران دەکات

harem

بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی ئەڵمانیا، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی باڤاریا داوادەکات رێوشوێنی ئەمنیی توند دژی کۆچبەران بگیرێتەبەر. 

“ھۆرست سیھۆفەر” سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی باڤاریای باشوری ئەڵمانیا رایگەیاند، لەماوەی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر روویان لەئەڵمانیا کردووە، ھەربۆیە پێویستە سنورێک بۆھاتنی کۆچبەران دابنرێت، چونکە رەنگە لە داھاتوودا کۆچبەران ببنە ھەڕەشە بۆسەر ئاسایشی وڵاتەکەیان. 

سەرۆک وەزیرانی باڤاریا وتیشی، وەرگرتنی کۆچبەران پەیوەندی بەئاسایشی ئەڵمانیاوە ھەیە، بۆیە دەبێت راستگۆبن لەگەڵ ھاووڵاتیان و چیتر سیاسەتی کرانەوەی سنورەکان بەڕووی کۆچبەراندا پەیڕەونەکەن. ئەم ھەڵوێستەی سەرۆک وزەیرانی باڤاریا پێچەوانەی وتەکانی ئەم دواییەی “ئەنگێلا مێرکڵ”ی راوێژکاری ئەڵمانیایە کە رایگەیاندبووە، وڵاتەکەی پێشوازی لەکۆچبەران دەکات و قەیرانەکەش چارەسەر دەکەن. 

ئەمە لەکاتێکدایە، لەسەرەتای ئەم مانگەوە، ئەڵمانیا رووبەڕووی چەند پەلامارێکی تیرۆریستی بۆتەوە، بەو ھۆیەوە ١٥ کەس کوژراون و دەیان کەسی تر برینداربوون، دیارترینیان ئەو پەلامارە خۆکوژییە بوو کە لەلایەن پەنابەرێکی سوری لە شاری ئەنسباخ-ی باڤاریا روویدا.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات