له باره‌ی كشانه‌وه یان نه‌كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق روونکردنەوە وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له باره‌ی كشانه‌وه یان نه‌كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌ی ئازادی ده‌كه‌ن، روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌داته میدیا عێراقییه‌كان.
ئه‌مڕۆ (2016/7/28)، نه‌سیر نوری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، رایگه‌یاند: بابه‌تی كشانه‌وه یان نه‌كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌و ناوانه‌ی كه ئازادی ده‌كه‌ن، بابه‌تێكی ده‌ستورییه و به رێكه‌وتنی سیاسی یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، وه‌زارتی به‌رگریش لایه‌نێكی جێبه‌جێكاره و خۆی ناخاته نێو ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه.
نه‌سیر نوری، ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: ته‌واوی ئه‌و هێزانه‌ی له ناو سیستمی به‌رگری عێراقدان به‌شداری له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵدا ده‌كه‌ن، هه‌ندێك كێشه له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه، به‌ڵام گه‌وره نین و به وتووێژی نێوان لایه‌نه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن.
تعليقات
إرسال تعليق