کەرتی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت بە کەرتێکی سەربەخۆ، جێگری سەرۆکی حکومەتیش رایگەیاندووە ئەو بڕیارە بۆ ئەوەیە بتوانن خزمەتگوزارییەکی باش بۆ ھاووڵاتیان دابین بکەن. “محەمەد ئەمین ھەورامی” وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کارەبا یەکێکە لەو کەرتانەی ھەوڵی بۆ دەدەن ببێت بە دامەزراوەیەکی سەربەخۆ و لە ئێستاشدا بەھاوکاری بانکی نێودەوڵەتی کار دەکەن بۆ ئەوەی کەرتی کارەبا لە ھەرێم بکرێت بە دامەزراوەیەکی سەربەخۆ، جێگری سەرۆکی حکومەتیش جەختی لەوە کردۆتەوە ئەو بڕیارە ھیچ گەڕانەوەیەکی نییە بۆئەوەی بتوانن خزمەتگوزارییەکی باش بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێم دابین بکەن و کەرتی کارەبا بکەنە کەرتێکی دامەزراوەیی.
“محەمەد ئەمین ھەورامی” ئەوەشی ئاشکرا کرد، راپۆرتێکیان بۆ بانکی نێودەوڵەتی ئامادەکردووە، پێدەچێت ئەو راپۆرتە بۆ سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم تەواو ببێت و دەست بکەن بە پڕۆسەکە، بەوەش دەتوانرێت کارەبای ٢٤ سەعات لە ھەرێمی کوردستان دابین بکەن، چونکە لە بودجەی خۆی پێداویستییەکانی خۆی دابین دەکات و چاوەڕوانی حکومەت ناکات.
سەبارەت بە نرخی کارەباش لە داھاتوودا “محەمەد ئەمین ھەورامی” ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، نرخەکان رێکدەخرێنەوە بە شێوەیەک ھاوکاری ھاووڵاتیان بکرێت، بەڵام کارەبای کارگە و شوێنە بازرگانییەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق