تورکیا.. ٦ رۆژنامەنووسی رۆژنامەی “زەمان” بەتۆمەتی پەیوەندی بەکودەتاکە دەستگیرکران

chalack

لە بەردەوامی ھەوڵەکان دژی ئەو کەسانەی بە تۆمەتی ھاوکاریکردنی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی تورکیا تۆمەتبار دەکرێن، ٦ نووسەری رۆژنامەی (زەمان)ی تورکی دەستگیرکران.
دادگای تورکیا بەتۆمەتی پەیوەندی بەھەوڵی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی شەوی ١٥ی تەمووز بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٦ ڕۆژنامەنووس و نووسەری رۆژنامەی (زەمان)ی تورکی دەرکرد.
لەچوارچێوەی بڕیارەکەی دادگادا (عەلی بولاچ، شاھین ئالپای، توران ئالکان، مستەفا ئونال، نوریە ئورال و لالەزار سار ئیبراھیم ئۆغلو) دەستگیرکران و راپێچی زیندان کران.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات