‌چەند ڕێگەیەك بۆ خاوێنكردنەوەی پێستی ڕوخسار 6ريگا تابچوكتر لە تەمەنی خۆت دەربکەویت

bozhin
‌چەند ڕێگەیەك بۆ خاوێنكردنەوەی پێستی ڕوخسار 6ريگا تابچوكتر لە تەمەنی خۆت دەربکەویت
‌چەند ڕێگەیەك بۆ خاوێنكردنەوەی پێستی ڕوخسار 6ريگا تابچوكتر لە تەمەنی خۆت دەربکەویت دەتوانیت بۆ خاوێنكردنەوەی پێستی ڕوخسارت سوود لەم ڕێگایانە وەربگریت .
1-ڕۆژانە ڕوخسارت بە ئاو بیشۆ بۆ ئەوەی بە تەواوەتی ڕوخسارت خاوێن ببێتەوە .
2-دوور لە پێكهاتە كیمیاویەكان ماسكی سروشتی بۆ ڕوخسارت بەكاربهێنە و وەك ماسكی ماست و شلیك بۆ ئەوەی كونیلەكانی پێستت خاوێن بێتەوە (تەنها كەمێك ماست و لەتێك شلیك تێێكەڵاوبكە )و ئەمە بدە لە پێستی ڕوخسارت و ماوەی چەند خولەكێك بە پێستتەوە  بیهێڵەرەوە دواتر ڕوخسارت بە ئاو خاوێن بكەرەوە .
3-ماسكی ئاردی شۆفان (قەلاس) بۆ پێستت بەكاربهێنە : (كەمێك ئاردی شۆفان لەگەڵ كەمێك ئاوی لیمۆ و سپێنەی یەك هێلكە )تێكەڵاو بكە و بیدە لە پێستت و ماوەی چەند خولەكێك پێوەەی بهێڵەرەو دواتر ڕوخسارت بە ئاو خاوێن بكەرەوە ، ئەم ماسكە جگە لەوەی پێستت خاوێن دەكاتەوە لە هەمان كاتدا پێستت توند دەكاتەوە و لە چرچ بوون دەیپارێزێت .
4-دەتوانیت جێڵی گەڵای ئەلۆڤێرا بۆ خاوێنكردنەوەی پێستت بەكاربهێنیت (تەنها كەمێك لە جێڵی گەڵای ئەلۆڤێراكە بدە لە پێستت و ماوەی یەك كاتژمێر بە پێستتەوە بیهێڵەرەوەدواتر ڕوخسارت بە ئاو خاوێن بكەرەوە ) دەتوانیت هەفتەی یەكجار ئەم ڕێگەیە بەكاربهێنیت .دەتەوێت کات بگەڕێنیتەوە و شێوە و ڕوخسارت وەک تەمەنی  لێبێتەوە، بەڵام ئەمە کارێکی ئاسانە تەنها بە جێبەجێکردنی چەند هەنگاوێک و خزمەت کردنی پێست و جوانی ڕوخسار و پاراستنی تەندروستی لەشت، بەبێ بەکارهێنانی نەشتەرگەری جوانکاری.

پێش هەموو کارێک پێویستە کارە ڕۆتینیەکانی ڕۆژانەت بەشێوەیەی ڕێکوپێک ئەنجامبدەیت، وەک بەکارهێنانی دژە خۆر، چونکە تیشکی سەرو بنەوشەی بەهێزە  و زۆر زیان بە پێست دەگەیەنێت هۆکارێکە بۆ دەرکەوتنی پەڵە و هێڵەکانی چرچی، هەر بۆیە پێویستە ئەو کرێمی ئەساسەی بەکاریدەهێنیت پێکهاتەی دژە خۆری تێدابێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئاگاداربە لەوە پێستی تۆ چ جۆرێکە ڕەنگە وشک بێت یان چەور، واتە بەپێی جۆری پێست کرێم بەکاربهێنە بێگومان کرێمی شەو و ڕۆژ جیایە.

بەشێوەیەکی گشتی ئەو کرێمانەی ترشی ئەلفا هایدرۆکسی تێدایە زۆر چالاک و کاریگەرە بۆ شاردنەوە و ڕێگەکردن لە هێڵە چرچیەکان، هەوڵبدە ڕۆژانە کرێمی دژە چرچی بەکاربهێنیت، لەگەڵ ئەو کرێم و ماسکانەی خۆراک دەدەن بە پێست.

جگە لە بەکارهێنانی لەیزەر دەکرێت پاککردنەوەی کیمیایی بەکاربهێنیت بۆ ڕزگاربوون لە پێستە مردووەکان و شاردنەوەی پەڵە و هێڵەکانی چرچی و ئەو زیانانەی بەهۆی تیشکی خۆرەوە بەر پێست کەوتووە، چونکە پاکەرەوی کیمایی ترشی گلیکولیکی زۆرە و دەتوانیت لەماڵەوە بەکاریابهێنیت وەک ماسکە ئامادەکراوەکان، ڕێگایەکی دیکەش هەیە بە پاککردنەوەی کریستاڵی ناسراوە کە لە سەنتەرە پزیشکیەکان ئەنجامدەدرێت، هەرچەندە دوای پاککردنەوەی پێستەکە کەمێک هەڵدەئاوسێت بەڵام کاریگەری ڕاستەوخۆ و خێرایە.

لەگەڵ تێپەڕینی تەمەن پێویستە ئەو ماکیاژە کرێمانەی بەکاریاندێنیت گۆڕانکاریان بەسەردا بێنیت، ناکرێت هەمان شێوازی ماکیاژ بکەیت، هەوڵبدە  کرێمی ئەساس لەڕەنگی پێستی خۆت هەڵبژێریت و بەتەنکی بیدەیت لە ڕوخسارت، لەگەڵ بەکارهێنانی پشتی چاوی بێ بریقە، شاردنەوەی پەڵە و هێڵەکانی ڕوخسار و هەڵبژاردنی ئەو شێوازە ماکیاژانەی گەنج دەردەخات.

هەڵبژاردنی خۆراکی تەندروست زۆر گرنگە، کەمکردنەوەی شیرینی و خواردنی شەکر و چەوری و خوێ کە سەرچاوەیە بۆ زوو چرچکردنی پێست، لەبری زۆر خواردنی میوە و سەوزە و پێکهاتە سوودبەخشەکان.

هەڵبژاردنی شێوازی تەسریحەکردنی گونجاو و بەپێی وەرزەکان و شێوەی درێژی و کورتی قژت و شێوەی ڕوخسارت.

یەکێکی دیکە لە خاڵە سەرەکیەکان هەڵبژاردنی شێوازی جلوبەرگتە، مەرج نیە تۆ دیزانەرێکی شارەزا بیت تەنها گرنگە ئەو جلوبەرگەی هەڵیدەبژێریت لەگەڵ شێوەی لەشولاری تۆ گونجاو بێت بەپێی قەڵەوی و رێکی لەشولارت، لەهەمانکاتدا هەڵبژاردنی ئێکسسواراتی تایبەت بە تەمەنی خۆت تێپەڕینی تەمەن سروشتییە و قۆناغێک نییە بتوانیت بیوەستێنیت، بەڵام دەتوانیت  لایەنی کەم بە ئەنجامدانی هەندێک ڕەفتار گەنجتر و جوانتر دەربکەویت.

لەگەڵ تەمەندا پێست دەستدەکات بە ونکردنی تەڕی(شێ) زۆر هەستیار دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا چەند ڕێگایەک هەیە کە دەتوانیت بەکاریبهێنیت بۆ هێواشکردنەوەی پرۆسەی تەمەن، بۆ گەنجتر لەوەی کە هەیت دەربکەویت.

لەشی مرۆڤ بەشێکی زۆری پێکهاتووە لە ئاو، ئەرک و فرمانەکانی ڕۆژانە ئەم سامانە بەنرخە لەناودەبات، هەر بۆیە پێویستە پڕبکرێتەوە، بە خواردنەوەی 8 پەرداخ ئاو بە لایەنی کەمەوە لە ڕۆژێکدا، لەلایەکی دیکەوە ئاو یارمەتی ئەنزیمی هەرسکردن دەدات تا چالاکانە تر کارەکانی ئەنجام بدات.

بوونی  پەستای دەروونی لە ژیاندا بارێکی ئاساییە و تووشی هەمووان دەبێت، بەڵام هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵی خۆت زۆر باشتر دەبێت، چونکە لێکوڵینەوەکان دەریانخستووە پەستانی دەروونی پرۆسەی تەمەن خێرا دەکات، کاتێک کە تۆ لەژێر پەستانێکی دەروونیدایت هاوسەنگی سروشتی و دەردانی هۆڕمۆنەکانت تێکدەچێت، ئەمەش دەسکەوتنی کۆلاجین قورس دەکات کە سەرچاوەی جوانی و مانەوەی پێستە بە گەنجی.

بەکارهێنانی ماسکی دەموچاو لە میوەیەک بە ئارەزووی خۆت و دانانی لەسەر دەموچاوت، دەتوانیت شلیک بە بازنەیی ببڕیت و لەسەر دەموچاوتی دابنێیت، چونکە شلیک ڤیتامین A تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ گەڕاندنەوەی کۆلاجین، یاخود هەر میوەیەکی دیکە.

وەرزش بەشێکی سەرەکییە بۆ پاراستنی پێست، چالاکییە فیزیکییەکان یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی جوڵە و جیڕی ماسولکە و باشترکردنی تەندروستی لەش بەگشتی و جوانی، یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی لەش دژ بە نەخۆشیەکانی دڵ و هاوکارە بۆ گەنجتر دەرکەوتن، یەکێک لە باشترین ڕاهێنانەکان بریتیە لە راهێنانی رۆیشتن بە پێ، ڕاهێنان هانی خوێن دەدات کە بە لێشاو بە لەشدا بڕوات.

خواردنی تەندروست
پێویستە ڕەچاوی خۆراکی دروست بکەیت کە زۆربەی پێکدێت لە سەوزە و میوە، دورکەوتنەوە لەگۆشتی سور و کحول و جگەرە.خانمان بەشێوەکی گشتی ئارەزووی کوڵمی بەرز دەکەن، بەتایبەتی لەم سەردەمەدا و هەندێک لە خانمان بەتایبەت کەسایەتیە دیارەکان و ئەستێرەکان پەنا بۆ نەشتەرگەری جوانکاری دەبەن بە بەرزکردنەوەی ڕوومەت یان کوڵمەکانیان لەڕێگەی دەرزی بۆتۆکسەوە، چونکە کوڵمی بەرز شێوازێکی جوان و سەرنجڕاکێش بە ڕوخسار دەبەخشێت.

دوور لە نەشتەرگەری جوانکاری دەتوانیت  سروشتی بەکاربهێنیت، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی سەر کوڵمەکانت، بۆ ئەوەی ڕوخسارت قەڵەو دەربكەوێت بێ ئەوەی هیچ زیانێكی هەبێت و كاردانەوەی خراپ لەسەر پێست دروستبکات.

كەوچكێك خومرە
كەوچكێكی بچوک هەنگوین
كەمێك ئاوی لیمۆ
كەوچكێك ماست

سەرجەم پێکهاتەکان تێكەڵاوبكە و دواتر بیدە لەسەر كوڵمەكانت بۆ ماوەی 20 خولەك دواتر ڕوخسارت بە ئاوی شلەتێن خاوێن بكەرەوە، پێویستە لەهەفتەیەكدا چوارجار ئەم  پێكهاتەیە بۆ هەڵئاوسانی كوڵمەكانت بەكاربهێنیت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات