دابه‌شكردنی مووچه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كه‌وه كارتی زیره‌كی تایبه‌ت به مووچه دروست ده‌كات و بڕیاریشه له ساڵی داهاتوودا سیسته‌مه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
د.عیزه‌ت سابیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه له ساڵی داهاتوودا دابه‌شكردنی مووچه گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت و وه‌كو ئێستا نامێنێته‌وه و له رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی و كارتی زیره‌ك ده‌بێت.
د.عیزه‌ت سابیر وتی: “پڕۆسه‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌ت دراوه‌ته كۆمپانیایه‌ك ئه‌و كۆمپانیایه كارتی زیره‌كی تایبه‌ت به مووچه دروست ده‌كات و هه‌مان كاریشی بۆ حكومه‌تی عیراقی كردووه”.
وتیشی: “ئه‌م كاره گه‌نده‌ڵی كه‌م ده‌كاته‌وه و دوو مووچه‌یی و بندیوار كه‌م ده‌كاته‌وه و كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی حكومه‌یتیش چاره‌سه‌ر ده‌كات ئه‌ویش پاره‌ی كاشه، چونكه پاره‌كه كاش نابێت و ده‌خرێته سه‌ر حساب بانكی فه‌رمانبه‌ران”.
به‌بۆچوونی ئه‌و په‌رله‌مانتاره له قۆناغی یه‌كه‌می سیسته‌مه‌كه هه‌ر مووچه‌خۆرێكی راسته‌قینه كۆد و كارتێكی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به خۆی ده‌بێت، كه په‌نجه‌مۆر و تیشكی چاوی لێوه‌رده‌گیرێت و له رێگه‌ی ئه‌و كارته‌شه‌وه شایسته داراییه‌كانی پێده‌درێت و له قۆناخی دووه‌م سیسته‌مه‌كه به بانكه‌كان ده‌به‌سترێته‌وه.
عیزه‌ت سابیر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه “كارتی نشتیمانی بۆ سه‌رجه‌م هاولاَتیان ده‌رده‌هێندرێت به‌هه‌مان شێوه‌ش كارتی زیره‌كی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان ده‌درده‌كرێت.
روونیشیكرده‌وه كه “وێنه‌ی چاویان و په‌نجه‌مۆری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران وه‌رده‌گیرێت، به‌و كارته فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن له سوپه‌رماركێت و به‌نزینخانه و شوێنه‌كانی تر شت بكڕن ده‌توانن له ئامێری بانكی پاره ڕابكێشن، ئه‌و كارته ده‌بێت هه‌موو مووچه‌خۆران هه‌یان بێت”.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، ملیۆنێك و 400 هه‌زار كه‌س مووچه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن، كه 700 هه‌زاریان فه‌رمانبه‌ری راسته‌قینه‌ن و 700 هه‌زاره‌كه‌ی دیكه‌ش بریتییه له خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و خانه‌نشینان.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه “ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كاره‌كه ده‌كات به‌شێكی عێراقیه و به‌شه‌كه‌ی تریشی نێوده‌وڵه‌تیه، هه‌روه‌كو له به‌رپرسێكی كۆمپانیاكه‌وه گواستیه‌وه بۆ هه‌رفه‌رمانبه‌رێك 7 خوله‌ك پێویسته بۆ ده‌رهێنانی ئه‌و كارته”.
وتیشی: “نوێنه‌ری كۆمپانیاكه‌م بینیووه ئه‌وان ورده‌كاری كاره‌كه‌یان پێوتووم و ده‌ست به‌كاركردن ده‌كه‌ن”.
به‌پێی زانیاریه‌كان له سه‌ره‌تای مانگی 10ی ئه‌مساڵه‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی تۆماركردنی مووچه‌خۆرانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و له ساڵی 2017 فه‌رمانبه‌ران له رێگه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنییه‌وه مووچه وه‌رده‌گرن.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان راشیده‌گه‌یه‌نێت به‌شی زۆری دوو مووچه‌یی به‌هۆی ئه‌م كارته‌ی ئه‌لیكترۆنیه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت “چه‌ندین خانه‌نشین له ژیان نه‌ماون و كه‌سانی تر له شوێنیان مووچه وه‌رده‌گرن و به سه‌دان دوو مووچه‌یش بگره زیاتریش هه‌یه و ئه‌و رێوشوێنانه‌ی حكوومه‌ت گرتویه‌تیه به‌ر نه‌یتوانیووه چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه بكات”.
عیزه‌ت سابیر هێماشی به‌وه‌دا كه ئه‌و شێوازه كۆنه كاری پێ ناكرێت كه فه‌رمانبه‌ران له به‌شی ژمێریاریی له فه‌رمانگه‌كان مووچه وه‌رگرن، به‌ڵكو له له رێگه‌ی ئه‌و كارته‌وه ده‌بێت.
سه‌رچاوه: باس نیوز
تعليقات
إرسال تعليق