فەرمانبەران و خوێندکاران دەستیان بەمانگرتن کرد

bozhin
فەرمانبەران و خوێندکاران دەستیان بەمانگرتن کرد

 فەرمانبەران و خوێندکاران دەستیان بەمانگرتن کرد

بەھۆی خەرجنەکردنی موچەکانیانەوە، فەرمانبەرانی گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکرنی کارەبای کەرکوک خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داواش لەحکومەتی عیراق دەکەن، موچەی ھەشت مانگی ڕابردویان بۆ خەرجبکات.

پەیامنێرمان پێیڕاگەیاندین، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٨ی ئابی ٢٠١٦، ژمارەیەک لەفەرمانبەرانی گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیەکە خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داوادەکەن، موچەی مانگەکانی ڕابردویان بۆ خەرجبکرێت، کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە ھیچ موچەیەکیان وەرنەگرتوە.

حەمەڕەشید غازی یەکێک لەخۆپیشاندەران  وتى:”ھەشت مانگە بەگرێبەست دامەزراوین و تائێستاش ھیچ موچەیەکمان پێنەدراوە”.

وتیشی:”سێجار داوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکانمان لەوەزارەتی کارەبای حکومەتی عیراق کردوە، لیستی ناوەکانیشمان بۆ بەغدا نێردراوە، بەڵام بەغدا گرێبەستەکانی بۆ نوێ نەکردوینەتەوە بەبەبیانوی بونی کەرکوک وەک ناوچەیەکی گەرم”.

خوێندکارە یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگەکانی ھەرێم لەبارەی دامەزراندنەوە ھۆشداریدەدەنە حکومەت و ڕاشیدەگەیەنن، “ئەمە چوارەمجارە خۆپیشاندان دەکەن و داوای دامەزراندن بەپێی یاسا کارپێکراوەکان دەکەین”.

لەبەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ bozhin نێردراوە، خوێندکارە یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگەکان ڕایانگەیاندوە، “چەندینجار لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەڵێنی جۆراوجۆرمان پێدراوە، دواین بەڵێنیش ئەوەبوو فەرمانی دامەزراندنمان لە ١ی ئەیلولی ٢٠١٦ بۆ دەردەکەن، بەڵام ھیچ کام لەبەڵێنەکان جێبەجێنەکران”.

ھەر لەو بەیاننامەیەدا، خوێندکاران جەختیانکردۆتەوە، دەستیان بەمانگرتن کرد لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران تائەوکاتەی یاساو بەڵێنەکان جێبەجێدەکەن و فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەردەچێت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات