کریستیانۆ لەیاری پرتوگال بەرامبەر سویسرا بەشداری ناکات

harem

ھەڵبژاردەی پرتوگال یەکەمین یاری بەبێ کریستیانۆ رۆناڵدۆی باشترین یاریزانی ئەوروپا لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا ئەنجام دەداو روبەروی ھەڵبژاردەی سویسرا دەبێتەوە.

فێرناندۆ سانتۆسی راھێنەری ھەڵبژاردەی پرتوگالی ھەڵگری نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ، ناوی یاریزانە بانگھێشتکراوەکانی ھەڵبژاردەکەی بۆ روبەربونەوەی ھەڵبژاردەی سویسرا ئاشکرا کرد . 

لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا و لەسەرو بەندی ئاشکراکردنی ناوی یاریزانە بانگھێشتکراوەکانی ھەڵبژاردەکەی بۆ روبەروبونەوەی سویسرا ، سانتۆسی راھێنەری پرتوگال رایگەیاند بەھۆی پێکانەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆی تەمەن ٣١ ساڵی بۆ یاریی داھاتووی ھەڵبژاردەکەی بانگھێشت نەکردوە.

لەبەرامبەردا جارێکی تر برناردۆ سیلڤا بانگھێشتی ھەڵبژاردەکە کراوەتەوە ئەوەش دوای ئەوە دێت بۆ بەشداریکردن لە یۆرۆی فەرەنسا بانگھێشت نەکرابوو .

ئەندریا سیلڤای ھێرشبەری یانەی پۆرتۆش کە پێشتر ھیچ یاریەکی نێودەوڵەتی ئەنجام نەداوە ، بۆ یەکەمین جار بانگھێشتی ھەڵبژاردەی پرتوگال کراوە.

رۆژی ٦ی مانگی داھاتوو ھەڵبژاردەی پرتوگال یەکەمین یاری خۆی لەپاڵاوتنەکانی گەیشتن بەمۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا ئەنجام دەدات و لەدەرەوەی یاریگای خۆی روبەروی سویسرا دەبێتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات