helin
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
میوەی ھەرمێ لەو میوانەیە کە چەندین سوودی ھەیە بۆ تەندروستی و ھەروەھا مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت، توێژینەوەکانیش دەریان خستووە کە ھەرمێ چەندین پێکھاتە لەخۆدەگرێت کە ئەمانەن: ڤیتامین، کالسیۆم، ڕیشاڵ، کانزا، پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم و کاربۆھیدرات، گرنگترین سوودەکانیشی بریتیین لە:-
١- ھەرمێ مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و کۆڵۆن کەم دەکاتەوە.
٢- رێگا لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەگرێت.
٣- رێگا لە توشبوون بە نەخۆشی دڵ دەگرێت.
٤- بەرگری لەش بەھێز دەکات.
٥- ھەرمێ بۆ دابەزاندنی کێشی لەش بەسوودە.
٦- بۆ ژنانی دووگیان بەسوودە.
٧- ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا کەم دەکاتەوە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق