ئەم خووانەی ڕۆژانە بزانە کە ھۆکارە بۆ دروستبوونی ئازار لە بڕبڕەکانی پشت

razz

چەند خویەک ڕۆژانە پێیان ھەڵدەستین زیان بە تەندروستیمان دەگەیەنن، بەتایبەتیش بڕبڕەکانی پشت ، ئەو خووانەی ڕۆژانەش ئەمانەن:
١-چەمانەی ھەڵە لەکاتێکدا بمانەوێت شتێک ھەڵبگرین:ھێزێکی زۆر دەخاتە سەر بڕبڕەکانی پشت،ھۆکارە بۆ دروستبوونی ئازار.
٢-نوستن لەسەر جێگای کۆن:بە پێی توێژینەوەکان پێویستە ئەو جێگای کە لەسەری دەنویت لە دەساڵ تێپەڕنەکات، پاشان بگۆڕدرێت،بۆ پاراستنی تەندروستی بڕبڕەکانی پشت.
٣-دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر:ھۆکارە بۆ دروستبوونی ئازاری بڕبڕەکانی پشت،بۆیە پێویستە دانیشتنەکە لە ٣٠ خول تێنەپەڕێت.
٤-وەستان بە شێوازێکی ھەڵە:بەتایبەتیش ئەو کەسانەی کە چڕی ئێسکیان کەمە،ھێزێکی زیاتر دەکەوێتە سەر بڕبڕەکانی پشتیان،دەبێتە ھۆی دروستبوونی ئازار .
٥-پێڵاوی پاژنە بەرز:بە پێی توێژینەوەکان پێویستە پاژنەی پێڵاو لە چوار سانتیمەتر زیاتر نەبێت،چونکە زیان بە بڕبڕەکانی پشت دەگەیەنێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات