دارایی موچەی پێشمەرگە ڕادەگرێت

bozhin
دارایی موچەی پێشمەرگە ڕادەگرێت
دارایی موچەی پێشمەرگە ڕادەگرێت
سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٥ ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیران، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم، دابەشکردنی موچەی مانگی تەمموزی وەزارەتی پێشمەرگە ڕادەگرێت و تا ئێستاش ھیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی دیارینەکراوە.

، موچەی زیاتر لە ٣٥ ھەزار پێشمەرگە لەو بڕە پارەیەی ئەمریکا دابینی کردبوو، خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام تائێستا وەزارەتی دارایی ھیچ وادەیەکی بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی تەموزی ئەو وەزارەتە دیارینەکردووە.

لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سەرۆکایەتی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لەوەزارەتی پێشمەرگە،  ڕاگەیاند: تا ئێستا ھیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی تەمموز دیارینەکراوەو چاوەڕوانی وەزارەتی دارایین بۆئەوەی دەست بەدابەشکردنی موچەی پێشمەرگە بکات.

وتیشی:” پارەی ئێمە ئامادەیەو وەزارەتی دارایی ڕایگرتووە، چاوەڕوان دەکات بۆئەوەی پارەی تری بێتە دەست تا موچەی ھەموو وەزارەتی پێشمەرگە ئامادە بکات، ئەوکات دەست بەدابەشکردنەکەی بکات”.

ئاشکراشیکرد: ماوەی زیاتر لەمانگ و نیوێک بەسەر موچەی مانگی حوزەیران تێپەڕیوە، ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر حکومەتی ھەرێم بڕیاریدابوو مانگانەو ٣٠ ڕۆژ جارێک موچەکانمان پێبدات.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات