ھێزە ئەمنییەکانی عێراق گۆرێکی بە کۆمەڵیان لە گەیارە دۆزیەوە

helin

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە شارۆچکەی گیارەی باشوری موسڵ دۆزرایەوە ، لیوا نەجم جبوری فەرمادەی ئۆپراسیۆنەکانی ئازادکردنی نەینەوا بە سەرچاوەکانی ھەواڵی راگەیاندووە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لەکاتی ھەڵمەتەکانی پاکردنەوەی گیارە گۆرێکی بە کۆمەڵیان دۆزیوەتەوە کە تەرمی دەیان کەسی تێدایە لە سەرۆکی ھۆزەکان و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق کە لەلایەن داعشەوە کۆمەڵکوژ کراون .

نەجم جبوری ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە داعش لەرێی ٨ ئوتومبیلی بۆمبرێژ کراوەوە ویستویەتی پەلاماری گیارە بدات بەڵام ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە دەوروبەری گیارە ئەو تیرۆریستانەیان کوشتووە و پەلامارەکەیان پوچەڵ کردۆتەوە.

شارۆچکەی گیارە بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ژێر دەستی داعشدا بوو رۆژی ٢٥ی ئەم مانگەش سوپای عێراق کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوەتی شارۆچکەکەی راگەیاند .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات