چوار فڕۆكە بۆردومانی گوندی چەمچەماڵ دەكەن

kirkuknow1kurdish

logo-1
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەمم، چوار فڕۆكە بەئاسمانی گوندێكی سەر بەقەزای چەمەچماڵدا سوڕاونەتەوەو بۆردومانیان كردووە، بەوهۆیەشەوە ئاگرێكی زۆر لەناوچەكەدا كەوتووەتەوە، بەڵام زیانی گیانی بەر كەس نەكەوتووە، ئەوەش بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر.

بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر – سەر بەقەزای چەمچەماڵ-،  راگەیاندووە “سەرلەئێواری ئەمڕۆ چوار فڕۆكە لە ئاسمانی سنوری ناحیەی ئاغجەلەر سوڕاونەتەوەو بۆردومانی گوندی گەڕاوی سنورەكەیان كردوە و زیانی گیانی نەبووە”.

بەهۆی بۆردومانەكەوە زیانی زۆر بەر ژینگەی ناوچەكە كەوتووە “ئاگرێكی گەورە كەوتووەتەوەو تەشەنەی سەندووە بۆ گوندەكانی دەوروپشتیشی”.

بەڵام تائێستا نازانرێت فڕۆكەكان چ جۆرێك بوون‌و هی چ دەوڵەوت لایەنێك بووەو ھۆكاری بۆردومانەكەیش هەر نەزانراوە.

كەركوك ناو



سه‌رچاوه‌Kirkuk Now

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات