وينه ى هەرگیز ژیانى هاوسەری ئه م هونه رمه ندو پێشکەشکارو سياسيانه ى كورد ديوه؟ وێنەی نزار سەلامی و هاوسەرەکەی دانیاڵ و هاوسەرەکەی عەدنان کەریم و هاوسەرەکەی بڵند عەبدوڵا و هاوسه ره كه ى هەڤاڵ ئەبوبەکر و هاوسەرەکەی هونەرمەندی دیاری کورد عەدنان کەریم وێنەیەکی لەگەڵ هاوسەرەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە.
لە بەشێک لە پەیجەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی هونەرمەند عەدنان کەریم لەگەڵ هاوسەرەکەی بڵاوکراوەتەوە و زۆرینەی هەوادارانی ئەو هونەرمەندەش هیوای ژیانێکی ئاسودەیان بۆ خواستوون.
عەدنان کەریم لە ساڵی١٩٦٣لە شاریکەرکووکلە دایک بووە، و لە بنچینەدا خەڵکی دێیژاژڵەیسەر بەناوچەیشارباژێڕە. لە شاریسلێمانی ژیانی منداڵی و سەرەتای ژیانی ھونەری گەشەی سەندووە. ساڵی١٩٨٥بەشینیگارکێشانیلەپەیمانگای ھونەرەجوانەکانیسلێمانی تەواو کردووە. لە ساڵی١٩٩١داکوردستانی بەجێھێشتو‌وە سێ منداڵی هەیە و هاوسەرەکەی ناوی مەهابادە و کچەکەشی لە ئێستادا خوێندکاری زانکۆی ئەمریکییە.
ئەکتەری دیاری کورد نزار سەلامی وێنەیەکی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بڵاوکرایەوە کە وەک دەردەکەوێت وەرزی زستان بێت بەڵام تا ئێستا دیار نییە مێژووی ئەو وێنەیە بۆ کەی دەگەڕێتەوە
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، وێنەیەکی نزار سەلامی و هاوسەرەکەی بڵاوکراوەتەوە کە هەوادارانی ئەو هونەرمەندە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە یەکەمجارە وێنەی هاوسەرەکەی ببینن.
نزار سه‌لامى له دایك بووى ساڵى 1978 شارى سلێمانییه، له چه‌ندین دراما فیلمى سینه‌ماى به‌شداربووه زیاتر له ڕێگه‌ى دراماى “مه‌مى ئالان” ناسرا و دواتریش ڕۆڵی پاڵەوانی فیلمی ژانی گەلی بینی، له ئێستا خاوه‌نى كۆمپانیایه‌كى بوارى ڕیكلام وبه‌رهه‌م هێنانى كارى هونه‌رییه، دوایین كارى هونه‌رى به‌شدارى بووه له دراماى “هه‌نگاوه‌كانى سه‌ر خۆڵه‌مێش“.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بۆ یەکەمجار وێنەیەکی دانیاڵ لەگەڵ هاوسەرەکەی بڵاوکراوەتەوە و بە گوێرەی زانیارییەکانیش هاوسەرەکەی کورد نییە و خەڵکی وڵاتی نەرویجە.
لەو وێنەیەدا دەرکەوتووە ئه‌و هونه‌رمه‌نده خاوه‌نی كچێكه‌و و هاوسه‌ركه‌شی ئه‌وروپییه و خه‌ڵكی وڵاتی نه‌رویجه، پێشتریش به‌ره‌وه وڵاتی نه‌رویج كۆچی كردووه، له ئێستادا له شاری هه‌ولێر ده‌ژی و سه‌رقاڵی پڕۆژه‌ییه‌كی میدیایه به هاوكاری هونه‌رمه‌ند ئارام و هاوکات لە ئێستادا یەکێکە لە دادوەرانی بەرنامەی تۆ جیاوازی کە لە کەناڵ نێت تیڤی پەخشدەکرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان دانیاڵ له دایكبووی ناوچه‌ی پشده‌ره و خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌رییه دوایین كاری هونه‌ریشی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مێك بوو به‌ناوی “گه‌ر یار”.
وێنه‌ی هاوسه‌رگیری هونه‌رمه‌ند بڵند عه‌بدوڵا و هاوسه‌ره‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوده‌بێته‌وه و هەوادارانی ئەو هونەرمەندەش سەرسامی خۆیان دەردەبڕن.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه وێنه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ند بڵند عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه كه وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره ئه‌و وێنه‌یه له ساڵی 2014 گیراوه له ئاهه‌نگێکدا ده‌ركه‌وتون كه پێشبینی ده‌كرێت ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان بێت.
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ بڵند عه‌بدوڵا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هیچ كارێكی هونه‌ری نییه به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌وادارانی له په‌یوه‌ندیدایه.
له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كان ئه‌و هونه‌رمه‌نده و هاوسه‌ره‌كه‌ی بوونه جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌وادارانیان و ئەو وێنەیەیان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە.
هونه‌رمه‌ند بڵند عه‌بدوڵا له ساڵی 1978 له شاری ئه‌نبار له دایك بووه، ده‌رچووی كۆلێژی ده‌رمانسازییه، له ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌کەی جۆته وڵاتی سوید له‌وێ ده‌ژین، خاوه‌نی چه‌ندین كلیپ و گۆرانییه و دواین كاری هونه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومی “باوك”بوو له‌ساڵی 2011.
ئەحمەد سەنگاوی پێشکەشکاری بەرنامەی تۆپ شووتی کەناڵی ڕووداو کە ئێستا پەیامنێری سلێمانی ئەو کەناڵەیە لە کاتی بڵاوکردنەوەی کتێبێکیدا لە ناوەندی ئەندێشە لەگەڵ هاوسەرەکەی دەرکەوت.
ئەحمەد سەنگاوی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردووەتەوە و زۆرێک لە هەوادارانی ئەو میدیاکارە دیارەی وەرزش هیوای ژیانێکی ئاسوودەیان بۆ خواستوون.
ئەو پێشکەشکارە و هاوسەرەکەی خاوەنی منداڵێکن کە کچە و ناوی گەڵایە و هەروەها ئەحمەد سەنگاوی خاوەنی کتێبێکە کە خۆی نوسیویەتی دوو کتێبی دیکەشی لە زمانی عەرەبییەوە بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕاوە و کە دواهەمینیان کتێبی خۆرخێ مینیدێز، ڕاوچی ئەستێرەکانە کە چەند ڕۆژێکی کەمە بڵاوکراوەتەوە و پێشوازییەکی باشی لێ کراوە.
وێنەیەکی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری نوێی سلێمانی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بڵاوکرایەوە کە بە گوێرەی زانیارییەکان لە کاتێکدا بووە کە سەردانی زانکۆی ئەمریکییان لە سلێمانی کردووە.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە خۆشەویستی هاوسەرەکەی دەکات‌و دەڵێت جگ لە ئەو کەسی خۆشنەویستوە‌و باس لەوەش دەکات گەر کەسێک پێی بڵێت خۆشی دەوێت دەڵێت باڵانسی دڵی بەشی ئەوە ناکات.
هەڤاڵ ئەبوبەکر لە ساڵی ١٩٧١ لەدایکبووە و دکتۆرای هەیە لە رۆژنامەوانیدا و مامۆستای زانکۆی سلێمانی بووە و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕانە و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بووە و لە ئێستاشدا لە لایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە وەک پارێزگار دەستنیشان کراوە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی سیپان ئامێدی بەرپرسی نوسینگەی دهۆکی ئێن ئاڕ تی و پەیامنێری ئەو کەناڵە بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا لەگەڵ هاوسەرەکەیدا دەرکەتووە.
سیپان ئامێدی کە یەکێکە لە ڕۆژنامەنووسە دیارەکانی ناوچەی بادینان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و لە لایەن بەشێک لە پەیجەکانەوە وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکراوەتەوە.
سیپان ئامێدى له دایك بووى ساڵى 1991 ده‌رچووى په‌یمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كانه ئیستاش خوێندكارى كولێژى ئادابه به‌شى دراما، له ساڵى 2011 له كه‌ناڵى NRT كار ده‌كات و به‌رپرسى ئۆفیسى كه‌ناڵى NRT یه له شارى دهۆك.
خانمه پێشكه‌شكارى كورد هۆزان هه‌ڵكه‌وت له هه‌ژماره تایبه‌تییه‌كانى خۆى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیيه‌كان وێنه‌ى خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ى بڵاوده‌كاته‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و خانمه پێشكه‌شكاره هیچ زانیارییه‌كى له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ك ده‌ربڕینى خۆشه‌ویستى بۆی وێنه‌یه‌كى خۆى و ئه‌وى خستووه‌ته پاڵ یه‌ك و دایناوه.
له‌دوا بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كه‌شى به‌شێكى زۆر له هاوڕێى و كه‌سه نزیكه‌كان و هه‌وادارانى ئه‌و خانمه میدیاكاره هیواى به‌خته‌وه‌رى و ته‌مه‌ندرێژى بۆ خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌خوازن.
تعليقات
إرسال تعليق