دەستکاری موچە ى فەرمانبەرانی ئەم دوو وەزارەتەش دەگرێتەوە پارەی دوو مانگی ئەم مامۆستایانە دابەش دەکرێت و سەرجەم ئه م پارەيه ش لەخوێندکاران وەردەگیرێتەوە

bozhin
دەستکاری موچە ى فەرمانبەرانی ئەم دوو وەزارەتەش دەگرێتەوە پارەی دوو مانگی ئەم مامۆستایانە دابەش دەکرێت و سەرجەم ئه م پارەيه ش لەخوێندکاران وەردەگیرێتەوە
 دەستکاری موچە ى فەرمانبەرانی ئەم دوو وەزارەتەش دەگرێتەوە پارەی دوو مانگی ئەم مامۆستایانە دابەش دەکرێت و سەرجەم ئه مپارەيه ش لەخوێندکاران وەردەگیرێتەوە

بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رانیە وادەی دابەشکردنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ ئاشکرادەکات و رایدەگەیەنێت”لەم ھەفتەیەدا پارەی ھەردوو مانگی کانوونی دووەم و شوبات دابەش دەکرێت”.

بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رانیە، لەو ئاگادارییەدا کەوێنەیەکی دەست bozhin کەوتووە، تێیدا ھاتووە: سەرجەم بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن و مامۆستایانی وانەبێژ لەسنوری پەروەردەی ڕانیە ئاگادار دەکەینەوە کەوا ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٣٠ /٨ /٢٠١٦ سەردانی بەشی ژمێریاری فرۆشگا بکەن،  بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەی ھەردوو مانگی( یەک – دوو )ی  مامۆستایانی وانەبێژ.

بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رانیە ئاماژەبەوەشدەدات کە دەتوانن ھەمان ڕۆژ و ڕۆژانی دواتریش سەردانی بانقی ڕانیە بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ.

یەکێتیی مامۆستایان لەسەر دەستکاریکردنی پاشەکەوتی موچەی مامۆستایان بەر لەدەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن ڕونکردنەوە دەدات، ئەندامێکی سکرتاریەتی یەکێتییەکەش جەختدەکاتەوە لەسەرئەوەی، بەگوێرەی ئەو پڕۆژەیەی پێشتر پێشکەشی حکومەت کراوەو ئەو بەڵێنانەی پێماندراوە، ئەگەر گۆڕانکاریی لەپاشەکەوتی موچەی مامۆستایانی سەربەوەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵادا بکرێت ئەوا فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتەش دەگرێتەوە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردودا یەکێتیی مامۆستایان لەدیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم لەگەڵ مەسعود بارزانیدا کۆبونەوە، بارزانی بەڵێنی پێدان، بەر لەدەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دەستکاریی ڕێژەی پاشەکەوتی موچەی مامۆستایان بکرێت، بەڵام تائێستا ڕون نییە دەستکاریی پاشەکەوتەکە فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا دەگرێتەوە یاخود نا.

مامۆستا بەرھەم مستەفا ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان لەلێدوانێکدا بۆ bozhin ڕایگەیاند، پێشتر پڕۆژەیەکیان لەبارەی دەستکاریکردنی پاشەکەوتی موچەوە پێشکەشی حکومەتی ھەرێم کردوە، کە تایبەتە بەدەستکاریکردنی پاشەکەوتی موچەی وەزارەتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا.

لەنێو سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایاندا دوو ئەندامی مامۆستایانی زانکۆ ئەندامن کە نوێنەرایەتی مامۆستایانی زانکۆ دەکەن، لەو ڕوەشەوە مامۆستا بەرھەم وتی:”ھەرچەندە سەرجەم بەڵێنەکان کە لەبارەی موچەوە دەدرێنە فەرمانبەران و مامۆستایان، ئەنجامی ئەرێنی نابێت”.

وەکو مامۆستا بەرھەم ئاماژەی پێدا، بەگوێرەی ئەو پڕۆژەیەی پێشتر پێشکەشیان کردوە، جگەلەوەش کە ژمارەیەک لەئەندامانی سکرتاریەت لەگەڵ بارزانیدا کۆبونەتەوەو بەڵێنیان پێدراوە، وەکو ئەو وتی:”ئەگەر ئەو بەڵێنەش جێبەجێبکرێت، جگە لەمامۆستایانی سەر بەوەزارەتی پەروەردەو مامۆستایانی زانکۆ، بەدڵنیاییەوە فەرمانبەرانی نێو وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاش گۆڕانکاریی لەڕێژەی پاشەکەوتەکانیاندا دەکرێت”.

لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی کوردستان لەسەر دۆخ و گوزەرانی خوێندکارانی تواناسازیی لەدەرەوەی وڵات ھاتەدەنگ، ئەندامێکی  لیژنەکەش جەختدەکاتەوە لەسەرئەوەی، ئەو خوێندکارانەی لەخوێندنی تواناسازیی سەرکەوتونابن، دوای گەڕانەوەیان سەرجەم ئەو پارەیەی کە پێیاندراوە بەقیست لێیان وەردەگیرێتەوە.

لەماوەی ڕابردوداو بەھۆی قەیرانی داراییەوە، گەورەترین کاریگەریی نەرێنی لەسەر خوێندکارانی تواناسازیی دروستبوو، بەردەوامیش لەلایەن ئەو زانکۆیانەی لێی دەخوێنن ھەڕەشەی ڕاگرتنی ڕاژەیان لێدەکرێت، ئەویش بەھۆی دابین نەکردنی شایستە داراییەکانیان لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە، خوێندکارانیش باسیان لەوەکردوە، کە ئەوە کاریگەریی ھەبوەو نەیانتوانیوە سەرکەوتوانە خوێندنەکەیان تەواوبکەن.

د.شوان قەڵادزێی ئەندامی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی کوردستان  ڕایگەیاند، لەسەر چەند گرفتێک لەبارەی خوێندکارانی تواناسازییەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕۆشنبیریی وەزارەتی خوێندنی باڵا کۆبونەوەیان ئەنجامداوە.

وتیشی:”ئەوان ڕایانگەیاندوە ئەو خوێندکارانەی لەخوێندنی تواناسازیی سەرکەوتوو نەبون، دوای گەڕانەوەیان بۆ ھەرێم، سەرجەم ئەو پارەیەی بۆیان خەرجکراوە بەقیست لێیان وەردەگیرێتەوە”.

سەبارەت بەو خوێندکارانەش کە لەسەر تێچوی خۆیان خوێندنیان تەواوکردوەو سەرکەوتوبون، ئاخۆ حکومەت پارەی خوێندنەکەیان بۆ خەرجدەکاتەوە، د. شوان قەڵادزێی وتی:”حکومەت ھیچ بڕە پارەیەکیان بۆ خەرجناکاتەوە”.

وتیشی:”جگەلەوەش ژمارەیەکیان تائێستا بڕوانامەشیان بۆئەژمار نەکراوە (تعدیل شھادە)یان بۆنەکراوە”.

ئەو پەرلەمانتارە تەئکیدی لەوەشکردەوە، وەزارەت ڕایگەیاندوە حکومەت ھەوڵدەدات لەڕێگەی چەند کۆمپانیایەکی بیانیەوە ھاوکاریی ئەو خوێندکارانە بکەن تاخوێندنەکەیان تەواوبکەن، وتیشی:”پێشنیازم کردوە حکومەت و وەزارەتی خوێندنی باڵا خۆیان داوای ھاوکاریی بکەن و گرفتی ئەو خوێندکارانە چارەسەربکەن”.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات