“ساڵێكی قورس چاوەڕێی عیراق دەكات”

kirkuknow1kurdish
ئاوارەكانی عیراق فۆتۆ- AP

ئاوارەكانی عیراق فۆتۆ- AP

بودجەی ساڵی داهاتووی عیراق تەنها بودجەیەكی ڕوكەشی دەبێت‌و “ساڵیكی قورس دەبێت بۆ گەلی عیراق، ئەوەش بەوتەی پەرلەمانتارێكی عیراق بەناوی مازن مازنی، ئەوەش بەهۆی ئەو ئاڵوگۆڕانەی لەنرخی نەوتدا روودەدات.

مازن مازنی رایگەیاندووە “بودجەی ٢٠١٧ بودجەی قەرز دەبێت… هەرچەندە بودجەكە لەسەر بنەمای نرخی بەرمیلێك نەوت بە ٣٥ دۆلار دیاریكراوە، بەڵام عێراق پێویستی بەداهاتی دیكە هەیە جگە لەنەوت ئەوەش لەپێناو كەمكردنەوەی كورتهێنانی بودجە”.

بۆیە بەبڕوای مازن “بارودۆخەكە زۆر قورس دەبێت بۆ عیراق… چونكە عیراق سەدا 85ی داهاتەكانی لە نەوتەوەیە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، رایگەیاندووە “بودجەی ساڵی ٢٠١٧ دووچاری كورتهێنانێكی قورسدەبێتەوە، ئەویش لە سایەی كەمی داهاتەكانی نەوت‌و زیادبوونی ئاستی مووچەی فەرمانبەران‌و خانەنشینان”.

هەفتەی ڕابردوو حكومەتی عیراق پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٧ی پەسەند كرد كە بڕەكەی (١٠٢) تریلیۆن دینارە‌و دەكاتە نزیكەی ٨٥ ملیار دۆلار.

چاوەڕواندەكرێت بڕی كورتهێنانی بودجە بۆ ساڵی ٢٠١٧ بگاتە ٣٢ تریلیۆن دینار بێت، كە دەكاتە زیاتر لە ٢٦ ملیار دۆلار.



سه‌رچاوه‌Kirkuk Now

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات